دەربارەى بڵاوبوونەوەی نەخۆشى کۆلێرا نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی دا

بریکاری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دابینکردنی هاوکاری مرۆیی لەکاتی قەیرانەکاندا ڕایگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، بە پێویستی دەزانێت بەپەلە بودجەیەک بۆ هاوکاری کردنی ملیۆنان کەس لەو یەمەن دابین بکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

مارتن گریڤس بریکاری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دابینکردنی هاوکاری مرۆیی لەکاتی قەیرانەکاندا لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا لە یەمەن ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

 

مارتن گریڤس ڕایگەیاند، لە سەرجەم ناوچەکانى یەمەن مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا بەشێوەیەکى فراوان هەیە، پێویستە بەپەلە بودجەیەک بۆ هاوکاری کردنی ملیۆنان کەس لەو وڵاتە دابین بکرێت، وتیشی: لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەزری هاوین و وشکەساڵی لە یەمەن ئاسایشی خۆراک خراپتربووە و بەدخۆراکی زیادی کردووە.

 

جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ١٥ـی ئەم مانگە ئیدیم وسۆرنۆ بەڕێوەبەری نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی (OCHA) ڕایاگەیاندبوو، پەتای کۆلێرا بە شێوەیەکی نیگەرانکەر لە یەمەن دەرکەوتووە و بە خێرایی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان بڵاوبووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە ١١ هەزار حاڵەتی گومانلێکراو، لەو ناوچانەدا تۆمارکراون و ٧٥ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.