چەند خۆراک و ڤیتامینێک سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکەن
خواردنی هەندێک خۆراکی پڕ لە ڤیتامین دەتوانێت سیستمی بەرگری لەش دژی هەندێک نەخۆشی بەهێز بکەن.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/08/20230831-a4591d01-1c90-4211-a11d-ff6815bebac0-jpgb3816f-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
كۆئه‌ندامی به‌رگری پێكهاتوه له چه‌ندین خانه، شانه، ئه‌ندام و پرۆتین.. كه دژی باكتریا، ڤایرۆس و كه‌ڕوw ده‌جه‌نگێت، ئه‌وه‌نده هه‌ستیار و به توانایه، ده‌زانێت كام خانه یان چ ته‌نێكی بێگانه له له‌شدایه، له‌سه‌ر ڕووپۆشی ده‌ره‌وه‌ی خانه‌كانی كۆئه‌ندامی به‌رگری، ئه‌نتیجێن هه‌یە، كه ڕۆڵی ناسینه‌وه‌ی دۆست و دوژمنی هه‌یه، هاوكات بڕیار ده‌ده‌ن، شه‌ڕی له‌گه‌ڵ بكه‌ن یان وازی لێبهێنن.
چەند نیشانەیەك دەری دەخات سیستمی بەرگری لەش لاوازە:
-زوو زوو نەخۆش کەوتن و تووشی پەتا و هەڵامەت بوون، ئەمەش واتای ئەوەیە سیستمی بەرگری باش كار ناكات.
-شەكەتی بەردەوام و هەستكردن بە لاوازی، لە هەمان كاتدا دەكرێت ئەم نیشانەیە ئاماژە بێت بۆ كێشە لە هۆڕمۆنەكانی لەش، نەخۆشی دەرونی و سترێسی زۆر.
- كرداری هەرس ناچالاكە و گرفتت هەیە لە هەرسكردنی خۆراك و زۆر كات گەدە تووشی ترشان دەبێت.
-برینەكانی لەش زۆر درەنگ ساڕ‌ێژ دەبن و خانەكان بە زوویی گەشە ناكەن، هاوكات دەكرێت ئەمە لە ئەنجامی كەمی زینك و نەخۆشی شەكرەش ڕووبدات.
ئەو ڤیتامینانەی بەرگری لەش بەهێز دەکەن:
ڤیتامینC: بە یەکێک گەورەترین ئامرازەکانی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری دادەنرێت، لە ڕاستیدا کەمی ئەم ڤیتامینە نەخۆشت دەخات، ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بەم ڤیتامینە، پرتەقاڵ، شلیک، بیبەر، سپێناخ، برۆکلی و کەلەرم ڕۆژانە دەبێت بخورێن بۆ ئەوەی جەستە بە تەندروستی بمێنێتەوە.
ڤیتامینB6: زۆر گرنگە بۆ سیستەمی بەرگری و ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بەو ڤیتامینە بریتین لە مریشک، سەلەمۆن و تونا.
ڤیتامین E: زۆر بەسوودە بۆ دژە ئۆکسان کە دژی هەوکردنی ناو جەستە کار دەکات، خواردنەکانیش کە دەوڵەمەندن بەم ڤیتامینە بریتین لە، چەرەسات و خواردنە پاقلەمەنیەکان.