ئۆکراینا پێویستی بە ٤١١ ملیار دۆلار هەیە بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوە

بانکی نێودەوڵەتی ئاشکرایدەکات، ئۆکراینا بەهۆی جەنگەوە پێویستی بە ٤١١ ملیار دۆلار هەیە بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەی.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو هەڵسەنگاندنەی کە بە هاوبەشی لەلایەن حکومەتی ئۆکراینا و بانکی جیهانی و کۆمیسیۆنی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە کراوە، پێشبینی دەکات ئۆکراینا پێویستی بە ١٤ ملیار دۆلار بێت وەک سەرەتایەک بۆ وەبەرهێنان و بونیاد نانەوە لە ساڵی ٢٠٢٣دا.

 

سندووقی نێودەوڵەتی دراو ڕایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی ئۆکراینا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لە بارەی پلانی پێدانی هاوکاری بە بەهای ١٥.٦ ملیار دۆلار لە ماوەی چوار ساڵدا و ئەو پلانە پێویستی بە پەسەندکردن هەیە لەلایەن ئەنجومەنی کارگێری سندوقی نێودەوڵەتی دراوەوە.

 

لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢دا ڕوسیا هێرشی کردە سەر ئۆکراینا، لە ماوەی جەنگی زیاتر لە ساڵێکدا زیانێکی زۆری بە ژێرخانی ئەو وڵاتە گەیاندووە و هەزارەها هاوڵاتیش ئاوارەی وڵاتەکانی دراوسێی ئۆکراینا بوون.