ئەمریکا ئامادەیی گەڕاندنەوەی داعشەکانی کامپی هۆل و ڕۆژی بۆ وڵاتەکانی خۆیان دەربڕی

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئامادەیە داعش بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان و وتی:  گەڕانەوە چارەسەرێکی هەمیشەیی دەبێت.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای ئەوەی دانیمارک سێ داعشی هاوڵاتی وڵاتەکەی گەڕاندەوە کە لە کامپەکانی ژێر کۆنترۆڵی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بوون، ئەمەریکا بانگی لە وڵاتانی دیکە کردو وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ئامادەیە دەستگیرکراوەکانی داعش بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان.

 

"سوپاسی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک دەکەین"

لە بەیاننامە کەدابە ناونیشانی "ئەمریکا بەسوپاسەوە پێشوازی لە گەڕاندنەوەی هاوڵاتیانی دانیمارک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکات"، تێیدا هاتووە: هه فته ی ڕابردوو دانیمارک ژنێک و دوو منداڵی له باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوه گەڕاندەوە، هەروەها سوپاسی هاوبەشە ناوخۆییەکانمان دەکەین لە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بۆ پێشەنگایەتییان لە گرتنی ئەم دۆخە شڵەژاوەدا، ئەمریکا پشتیوانی لەو گەڕانەوەیەی دانیمارک دەکات و ئامادەیە یارمەتی وڵاتانی دیکە بدات بۆ گەڕانەوە، چارەسەرکردنی کێشەی مرۆیی و ئەمنی کە دوای شکستهێنان و لەناوبردنی "خەلافەت"ی داعش سەریهەڵدا هەنگاوێکی سەرەکییە بۆ هاوپەیمانی جیهانی بۆ شکستپێهێنانی داعش، زیاتر لە ٦٠ وڵات، نزیکەی ١٠ هەزار کەس، کە زۆربەیان منداڵی تەمەن ١٢ ساڵانن، لە کامپەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەژین.

 

"هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی هەرێم و ناوچەکە"

ئاماژە بەوەکراوە گەڕانەوەی ئەو هاوڵاتیانە تاکە چارەسەری هەمیشەیی دەبێت و لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەردەوامە لە کارەکانی لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا لەسەر گەڕانەوەی هاوڵاتیان لە سووریا، کامپەکانی ئاوارەکان بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتەکانیان، هەروەها ئێمە هانی چاکسازی و ئاشتەوایی گونجاو دەدەین لە کۆمەڵگەکانی وڵاتدا، هەروەها ١٠ هەزار ئەندامی داعش لە ناوەندەکانی زیندانیکردن لە سەرتاسەری ناوچەکەدا دەستگیرکراون، ئەمە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی هەرێمی و نێودەوڵەتی.