هەڵمەتی "ئاسایی نییە" لە دژی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی ڕاگەیەندرا
سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان-UNFPA هەڵمەتێکی بە ناوی "ئاسایی نییە" لە دژی مەترسییەکانی ئاساییکردنەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی دەستپێکرد.
ناوەندی هەواڵ
نوسینگەی هەرێمەکانی وڵاتانی عەرەبی سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان-UNFPA هەڵمەتێکی بە ناوی "ئاسانیی نییە- #لیس_أمرا_طبیعیا" لە دژی مەترسییەکانی ئاساییکردنەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی دەستپێکرد کە توندوتیژی سێکسی و کرداری زیانبەخشیشی تێدا کۆبووەتەوە.
نوسینگەی هەرێمەکانی وڵاتانی عەرەبی سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵمەتەکەی بە بۆنەی ١٩ی حوزەیران، ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی سێکسی لە ململانێدا دەستپێکرد، لە بەیاننامەیەکیشدا ئاماژەی بەوەدا کە هەڵمەتەکە هەوڵێکە بۆ بەشداریپێکردنی کۆمەڵگە و حکومەت و لایەنەکانی دیکە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامە و هەنگاوەکانی کەمکردنەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی و وەڵامدانەوەی توندوتیژییەکان لەسەر بنەمای ڕەگەزی.