گەڕان بەدوای ژنانی ئێزیدی بە ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی بەردەوام بەردەوامە

جیهان حەنان، بەڕێوەبەری کامپی هۆل ئاماژەی بەوەکرد لە ئۆپەراسیۆنی ''ئاسایشی بەردەوام''، بۆیەکەمجار تۆماری دانیشتووان وەردەگیرێت و گەڕان بەدوای ژنانی ئێزیدی بەردەوامە.

سۆرگول شێخۆ

 

حەسەکە-  ژووری ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی بەردەوام کە لە ٦ی ئەم مانگە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و بە بەشداری یەپەژە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەستیپێکرد، لە حەوتەمین ڕۆژیدا بەردەوامە، بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی کامپی هۆڵ، ٣٩ هەزار و ٨٩٩ کەس کە خێزانەکانی داعشیان تێدایە، لەکامپەکەدا دەمێننەوە، لەیەکەم ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەکەوە دووبارە شوێنی نیشتەجێبوونەکان دادەخرێنەوە، تا ئێستا دەیان ژنی ئێزیدی کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ بە فەرمانی ٧٤ لە سەرشەنگال، لەلایەن داعشەوە ڕفێندرابوون، لەکامپی هۆل ڕزگارکراون، هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی بەردەوام، گەڕان بەدوای دۆزینەوەی ژنانی ئێزیدیشدا بەردەوامە.

 

جیهان حەنان، بەڕێوەبەری کامپی هۆل سەبارەت بەو پرسە بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

 

هۆکاری وەرگرتنی ناسنامەی دانیشتوانی کامپی هۆڵ

لەسەرەتادا جیهان حەنان تیشکی خستە سەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە و هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا وەرگرتنی ناسنامەی دانیشتووانی کامپەکە و وتی: گرنگە لەم ئۆپەراسیۆنەدا تۆماری دانیشتوانی کامپەکە وەربگیرێت، بەجۆرێک کە وابێت دەزاندرێت چەند کەس هەیە، هەروەها پێویستە ئەوە ڕوونبکرێتەوە کە هەموو کەسێک ناو و بڕوانامەی دروستی خۆی داوە، بێگومان گرتنی ناسنامەکان لەخزمەتی گەڕانەوەیاندایە بۆ وڵاتەکەیان، بۆیە زۆر گرنگە ناسنامە و شوێنی ئەو دانیشتووانە بزانین، چۆنکە بەشێکیان کاتێک چوونەتە ناو کامپەکە، ناسنامەی ڕاستی خۆیان نەدواوە و هەندێکیشیان خێزان و ناسنامەیەکی دیارییان نیە، بۆیە گرتنی ناسنامەکان بەندە بەوەوە کە چەند کەس بە چەند ناسنامەیەک لەم کامپەن. بێگومان پێویستە پلانێک هەبێت بۆ گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتیانە لەڕێگەی خۆبەڕێوەبەری و ئەو وڵاتانەی کە هاووڵاتییانیان لێرەن.

 

بۆچی پێویست بوو ناسنامە وەربگیرێت؟

جیهان حەنان ئاماژەی بەوەکرد، یەکەمجارە ناسنامەکان بە شێوەیەک بخرێنە ناوەوە کە هەموو وردەکاری و زانیارییەکان لەخۆ بگرێت و ئەویش بەم شێوەیە جەختی لە قسەکانی کردەوە: جگە لە ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی بەردەوام، ئەمەیەکەمجارە بەم شێوەیە ناسنامە وەربگرین، بەو هۆیەوە کە زۆرێک لە وڵاتان، بە بۆنەی هاووڵاتیەکانیان دێنە لای ئێمە، بەڵام بەهۆی ئەم خێزانە، کاتێک هاتنە کامپەکە، ناو و ناوی وڵاتەکەیان بە دروستی نەداوە، ئەمە کێشە دروست دەکات؛ هەربۆیە پێویستی بە شێوەیەکی گشتی بە وەرگرتنی ناسنامە هەبوو، ئەمەش ڕێگەمان پێدەدات ناو و دۆخی ڕاستەقینەی ئەو کەسانە بزانین.

 

''گەڕان بەدوای ژنانی ئێزیدی بەردەوامە''

جیهان حەنان سەرنجی بۆ خاڵێکی زۆر گرنگ ڕاکێشا لە گرتنی ناسنامەکان و وتی: گەڕانمان بۆ ژنانی ئێزدی لێرەش بەردەوامە، لەڕابردوودا ئەو ژنانەی ناسنامەیان نەبووە، گفتوگۆمان لەگەڵیان دەکرد و دانیان بەوەدا ناوە کە ئێزدیین، بەڵام ئێستالە ناسنامەکاندا دەبیندرێت ئێزیدین یاخود نا، بەم ئۆپەراسیۆنانە دەتوانین بەدوای ژنانی ئێزیدی زیاتردا بگەڕێین، بۆیە گەڕانەکە بەردەوامە.

 

"بە پشتگوێخستن نابێت، پێویستە بارگرانی لەسەر شانی خۆبەڕێوەبەری سووک بکرێت"

جیهان حەنان بانگەوازی بۆ ئەو وڵاتانە کرد کە هاوڵاتیانیان لە کامپی هۆڵن و ڕایگەیاند، دەیانگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکەیان و وتی: پێویستە کۆچبەرانی سووریا جارێکی تر بگەڕێنەوە شارەکانیان، بۆ ئەوەی کێشەی گەلی سووریا لێرە چارەسەر بکرێت، پێویستە هەموو وڵات و دەوڵەتەکان بێن هاووڵاتیانیان وەربگرنەوە، گرنگترین ئەرک کە دەبێت هەموو وڵاتان بەشداری تێدا بکەن و ڕۆڵی تێدا بگێڕن، تەنها بە پرسیارکردن چارەسەر نابێت و ئەم بارگرانییە تەنها لەلایەن خۆبەڕێوەبەرییەوە هەڵدەگیرێت،ئەو وڵاتانەی هاوڵاتیانی خۆیان نابەن، تەنانەت پشتگیریان ناکەن و ئەمەش لە کۆتاییدا پشتگوێ خراوە و کامپەکەش خزمەتێکی باش ناکرێت.

 

"هیچ بەرنامەیەک نییە بۆ گۆڕینی بیرکردنەوەی توندڕەوی"

جیهان حەنان لە کۆتاییدا وتی: کامپی هۆل مەترسیدارە و هێشتا لە مەترسیدایە، چونکە هیچ بەرنامەیەک نییە بۆ گۆڕینی هۆشیاری توندڕەوی دانیشتووان، هۆشیاری دەرەوەش هەر وەک ئێستایە، پێویستە هەنگاوێکی جددی بنرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەم کامپە لەلایەن وڵات و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە.