دەوڵەتی تورکیا سنوری پارێزگای هەولێر بۆردوومان دەکات

ناوچەی برادۆستی سەر بە پارێزگای هەولێر لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە بۆردوومان کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتى تورک سنووری برادۆستـی سەر بە پارێزگاى هەولێرى بۆردوومان کرد و تا ئێستاش زیانە گیانى و مادییەکانى بۆردوومانەکە نەزانراوە.

 

ئەگەرچی تا ئێستاش زیانە گیانى و ماددییەکانى بۆردوومانەکە نەزانراوە، بەڵام دەوڵەتی تورکیا ڕەز و باخ و شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان لە گوندەکان دەکاتە ئامانج و زیان بە ژینگە و سروشتی ناوچەکە دەگەیەنێت.