دەوڵەتی تورکیا شەنگالی بۆردوومان کرد

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، شەوی ڕابردوو ئۆتۆمبێلێکی لە شارەدێی سنونێی سەر بە شەنگال بۆردوومان کرد و لە ئەنجامدا سێ کەس بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

شەوی ڕابردوو لە شارەدێی سنوسێی سەر بە شەنگال فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانى دەوڵەتى داگیرکەری تورک ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج و ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی سووتا.

 

بەپێی وێنە بڵاوکراوەکان، لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی سووتاوە و بەپێی زانیارییەکان سێ کەس بریندار بوون و برینی دوو لە بریندارەکان سەختە.

 

ئەم بۆردوومانە لەکاتێکدایە، کە دەوڵەتى داگیرکەری تورک ڕۆژانە بە بەردەوامى بۆردوومانى خاکی هەرێمی کوردستان دەکات و بە فڕۆکەى بێ فڕۆکەوانیش هاوڵاتییان و ئازادیخوازان دەکاتە ئامانج کە دواترینیان هێرشەکەى گوندی بۆسکێنى سەر بە شارۆچکەی ڕانیە بوو، بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی بریندار بوون و زیانى مادیش بەر هاوڵاتییان گەیشت.