ڕۆڵی ژنانی بازرگان لە گەشەی ئابوری پاکستاندا

ژنان ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن لە گەشەکردنی ئابوری هەموو ولاتێکدا، لە وڵاتی پێشکەوتوو و دواکەوتوودا ژنان پابەندن بە بەهێزکردنی ئابوری لە ڕێگەی یاسای دەستوورییەوە و هەوڵدان بۆ ئازادی و مافی یەکسان.

ناوەندی هەواڵ

 

بازرگانییە بچووکەکان ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن لە ئابوری هەر وڵاتێکدا، هەروەها ژنان بەشێکن لە بواری کاری بچووک، کاتێک کاری بازرگانی دەکەن پشتگیری خێزانەکانیان دەکەن لە هەموو جیهاندا، هەروەها لە وڵاتی پاکستان ژنان بە چڕی بەشدارن لە پیشەگەرییە بچوکەکانی وەک دیزاینی ناوخۆ، فاشیۆن، چێشتخانە، کاری دەستی و فرۆشگای جلوبەرگدا.

 

"ماریا بەت"، "موسەرەتی میسبا"، "سالینە" لەنێو چەندین ژندان کە بە سەرکەوتوویی کاروبارەکانیان بەڕێوەدەبەن و بەشداری ئابوری پاکستان دەکەن، ژنانی پاکستان لەوانەیە لە ژینگە سەختەکاندا کار بکەن و دەتوانن ڕووبەڕووی چەندین کێشە ببنەوە، هەروەها بەتایبەتی نەوەی داهاتووی ژنان زۆر زیاتر حەزیان بە کارکردن هەیە و زۆربەیان چ لە بنچینە گوندییەکان و چ لە بنچینە شارستانییەکان حەزیان لە بازرگانییە.

 

سەرەڕای ئەوەش، تەنها ٢٥٪ی ژنان کە بڕوانامەی زانکۆیان هەیە لە پاکستان کار دەکەن و پیاوان داهاتیان گرتووەتەدەست و داهاتی ساڵانە لە پاکستان لە ماوەی چەند ساڵێکدا دابەزیوە، باشترکردنی ئەم دۆخەش داوای بەشداری چالاکانەی ژنان دەکات لە سەرانسەری کەرتە ئابوورییەکاندا.

 

زانیاری بازرگانی تەواو و پشتگیری دارایی پێویست لە خێزانەکان و نێوەندە داراییەکان بۆ ژنان گرنگە، ژنان دەیانەوێت خاوەنکاری خۆیان بن، ئەگەر ژنێک بیەوێت دەست بە بازرگانی بکات یان بیرۆکەیەکی بۆ بازرگانی هەبێت، دەبێت هانی بدەن بۆ ئەوەی دەست بکات بە بازرگانی خۆی، بەڵام ئەگەر حکومەت گرەنتی پێویست بۆ ژنانی بازرگان دابین بکات، ئەوا زۆر بەسوود دەبێت بۆ گەشەی ئابوری پاکستان و یارمەتی بەهێزکردنی ژنان دەدات