فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لە بەرلین بەڕێوەدەچێت
لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا یازدەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی بەڕێوەدەچێت، تێیدا چەندین فیلم، بەڵگە فیلم و کورتە فیلمی کوردی و بیانی نمایش دەکرێت. ناوەندی هەواڵ

لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا یازدەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی بەڕێوەدەچێت، تێیدا چەندین فیلم، بەڵگە فیلم و کورتە فیلمی کوردی و بیانی نمایش دەکرێت.
ناوەندی هەواڵ
لە ڕۆژی ١٤ بۆ ٢٠ ئەم مانگە لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا یازدەیەمین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی بەڕێوەدەچێت.
فیستیڤاڵەکە لە دوێنێ کاتژمێر حەوتی ئێوارە دەستپێکردووە، فیلمی "ئەزموون" لە دەرهێنانی شەوکەت ئەمین نمایشکراوە، بڕیار ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٢ و نیوی پاشنیوەڕۆ بەڵگە فیلمی "ئابۆر" لە دەرهێنانی "گوڵ ئێرتۆنان، کارا ئەسڵان، سێدات کیران" نمایش بکرێت، لە کاتژمێر پێنجی ئێوارەشدا پێشبڕیکی کورتە فیلمەکان دەکرێت، لە کاتژمێر حەوت و نیودا فیلمی سینەمایی "لایەنێکی دیکەی ڕووبارەکە" لە دەرهێنانی "ئانتۆنیۆ کیلیان" نمایش بکرێت.
بڕیارە لە ڕۆژی ١٦ مانگ، فیلمی "کیسەڵەکان دەفرن" لە دەرهێنانی "بەهمەنی قوبادی" نمایش بکرێت، دواتریش بەڵگە فیلمی "ئەمازۆن شارێکی گەورە" لە دەرهێنانی "دایس ئۆرۆرمات" نمایش بکرێت، هاوکات بەشێکی دیکەی کورتە فیلمەکان نمایس دەکرێت، هەروەها فیلمەکانی "دوای ڕوخان" لە دەرهێنانی "هینەر سەلیم" و "پارێزەریی برا" لە دەرهێنانی "فەرید کاراهان" نمایش بکرێت.
لە ڕۆژی ١٧ مانگ، بە کورتە نمایش کردنی کورتە فیلمەکانی دەرەوە فئیستیڤاڵەکە دەستپێدەکاتەوە، دواتر لە کاتژمێر پێنج بەڵگە فیلمەکانی "برای بێدەنگی" لە دەرهێنانی تایلان مێنتاش" و "ئەوینی کورد" لە دەرهێنانی "کلاریس هان" نمایش دەکرێت، دواتر فیلمەکانی "کیلۆمەتر زێڕۆ"ن لە دەرهێنانی "هینەر سەلیم" نمایش دەکرێت.
لە ١٨ مانگ، بەڵگە فیلمی "نامەیەک بۆ باوکم" لە دەرهێنانی "ئیبراهیم سەلمان" نمایش دەکرێت، دواتریش فیلمەکانی " ڕەشەبا" لە دەرهێنانی "حوسێن حەسەن"، "منداڵانی ونبوو" لە دەرهێنانی " ئەکرەم هیدوو"، "سرتە لەگەڵ با" لە دەرهێنانی "شەهرام عەلیدی" نمایش دەکرێت، لە کاتژمێر پێنجی ئێوارەش کۆڕی ئەدەنی بۆ "جەمیل شاهین و داستان جەسیم" نوسەری کتێبی "لەگەڵ هەموو سەگەکان بمرە" بەڕێوەدەچێت.
لە ١٩ مانگ، بەڵگە فیلمەکانی "خاڵکۆ" لە دەرهێنانی "سامی مێرمێر و هیند بێنچێکۆرم" و "بەهەشت بەهەشت" لە دەرهێنانی "کوردوین ئەیوب" نمایش دەکرێت، هاوکات بەشێکی دیکەی کورتە فیلمەکانی نمانیش دەکرێن، هەروەها فیلمی "نانی پیرۆز" لە دەرهێنانی ڕەحیم زەبیحی" نمایش دەکرێت.
لە کۆتا ڕۆژیشدا فیلمی سینەمایی "بیرەوەریەکانی سەر بەرد" لە دەرهێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" و فیلمی "عەمەلیانتی ڕووماڵکردن، لە دەرهێنانی "ئیلیف یگیت و باریس ستیوان" نمایش دەکرێت، بە نمایشکردنی فیلمی "ئەزموون" کۆتایی بە فیستیڤاڵەکە دێت.
ئەم فیستیڤاڵە لەلایەن کۆمپانیای "میتۆس فیلم"ی ئەڵمانی هەروەها سینەماکارانی کورد "مەمەد ئەکتاش و کانی مەعروف" لە سینەماکانی "بابیلۆن، مۆڤیمینتۆ، ئێف ئێس کێێ" بەڕێوەدەچیت.