٨ ساڵ بەسەر شەهیدبوونی یەکەم ژنە پێشمەرگەی شەڕی دژی داعش تێپەڕ دەبێت
"ڕەنگین یوسف" یەکەم ژنە پێشمەرگە بوو لە هەرێمی کوردستان کە لە شەڕی دژی داعش شەهید کراو مەڕاسیمی ٨هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی بەڕێوەدەچێت.
ناوەندی هەواڵ
١١ی تشرینی یەکەم ٨ ساڵ بەسەر شەهیدبوونی نەقیب "ڕەنگین یوسف" تێپەڕدەبێت، کە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە سەنگەری بەرگری دژ بە تیرۆرستانی داعشدا لە میحوەری جەلەولا برینداربوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ گیانی لەدەستدا.
یەکەم ژنە پێشمەرگەی شەهید "ڕەنگین یوسف" لە ساڵی ١٩٨٧ لە تەمەنی گەنجێتییەوە پەیوەندی كردوە بە فەوجی ژنان و پلەكانی پێشمەرگایەتی بڕیوە تاگەیشتۆتە پلەی نەقیب، نەقیب ڕەنگین جگە لە دڵسۆزی بۆ خاك و نیشتیمان كەسێكی خۆشەویست و دڵسۆزی ناو هاوڕێكانی بوە.
ئەمڕۆ ٨ی تشرینی یەکەم، لەسەر گۆڕەکەی لە لایەن هاوڕێیانی و بنەماڵەکەی یادی هەشتەمین ساڵی شەهیدبوونی بەرز ڕاگیرا.