فێستیڤاڵی یاری ڕەنگەکان لە هەڵەبجە ساز کرا
بهدروشمی گهڕاندنهوهی مافی یاری كردن بۆ منداڵان، كۆلێژی پهروهردهی جهستهیی و زانسته وهرزشیهكانی زانكۆی ههڵهبجه سێیهمین فێستیڤاڵی یاری ڕهنگهكانی ساز كرد و جگە لە یاری ڕەنگ کردن چەندین یاری تەرکیزییان ئەنجامداو بووە دڵخۆش کردنی منداڵان.
میهرەبان سەلام کاکەیی
هەڵەبجە- ڕۆژی ٢٩ی ئادار له یاریگای نێودهوڵهتی پارێزگای ههڵهبجه سێیهمین فێستیڤاڵی ڕهنگهكان كه لهلایهن كۆلێژی پهروهرده جهستهیی و زانسته وهرزشیهكانی زانكۆی ههڵهبجهوه ڕێكخرا بوو بەڕێوەچوو، لهو بارهیهوه پڕۆفیسۆر مەهاباد کامیل سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە تایبەت بە نوژنها دواو وتی: "زانکۆی هەڵەبجە بە ئەرکی سەرشانی خۆی دەزانێت سەرجەم تویژەکان بەشداری بکەن لە چالاکییەکان و چالاکییەکان تەنها لەناو هۆڵەکاندا نەبێت، بەڵکو لەدەرەوەی هۆڵەکانیش بەشداری بکرێت بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەکمان دروست کردوە بۆ گەیاندنی یاری بەمندالان".
پێویستە منداڵان شارەزای یارییەکان ببن و دورکەونەوە لە سۆشیاڵ میدیا
مەهاباد کامیل سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بە گرنگیەوە باس لە بەشداری کردنی منداڵان دەکات بۆ ئەوەی یارییان لا خۆشەویست ببێت، دەڵێت: "یاری کردن هێزو وزەیان زیاتر پێ دەدات و گۆرەپان و مەیدان وا لە منداڵان دەکات یارییان لا خۆشەویست ببێت و هەروەها لە سۆشیاڵ میدیا دور دەکەونەوەو ئەرکی زانکۆش ئەوەیە لەگەڵ کۆمەڵگادا بمێنێتەوەو ناکرێت لە ناو بیناکاندا قەتیس بکریت".
دەنگی قاقای منداڵەکان گۆڕەپان ومەیدانی داگیر کردوە
مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبوو لە بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی ڕەنگەکان، لە فێستیڤاڵەکەدا زیاد لە دوازدە یاری جۆراوجۆر نمایش کرا، مامۆستا باڵا ئەمین مامۆستا لە زانکۆی هەڵەبجە خۆی بە خۆشحاڵ دەزانێت کە توانیویەتی بزە بخاتە سەر لێوی منداڵان و هیواخوازە ساڵانە چەندین جۆر چالاکی لەم شێوەیە ڕێک بخرێت، چونکە دەبینن کە خەڵک بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری چالاکیەکان دەکەن و دایک و باوکی منداڵانیش شاهیدی ئەوەن کە چەند دڵخۆشن بە چالاکیەکان.
جاران منداڵان تەنها ئاشنا بوون بە یاری دوو گۆڵی
ئەو مامۆستایە باس لەوە دەکات لە ڕابردودا تەنها ئاشنایەتییان بە یاری دوگۆڵی هەبوەو نەتوانراوە یارییە جیاوازەکانی دیکە فێر بکرێن، دەڵێت: "بۆیە وەک مامۆستایانی وەرزش بە ئەرکی خۆمانی دەزانین کە کۆمەڵێ یاری هەیە فێری نەوەی داهاتوو بکەین تاوەکو پەروەردەیان لە ئێمە جیاواز تربێت".