فشارەکان لە زیندانی ژنانی شاکران زیادیان کردووە

ئەو زیندانییانەی ڕایانگەیاند دوای دەستپێکردنی مانگرتن لە خواردن فشارەکان لە زیندانی ژنانی شاکران زیادیان کردووە، دەیانەوێت داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێت.

ئەو زیندانییانەی ڕایانگەیاند دوای دەستپێکردنی مانگرتن لە خواردن فشارەکان لە زیندانی ژنانی شاکران زیادیان کردووە، دەیانەوێت داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێت.

 

ناوەندی هەواڵ

 

دوای دەستپێکردنی مانگرتن لە خواردن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، فشارەکان بۆ سەر زیندانییەکانی ژنانی شاکران لە ئیزمیر زیادی کردووە.

 

ئەو ڕاپۆرتانەی کە لە زیندانەکانەوە ئامادەکراون بە چاوپێکەوتن لەگەڵ خێزانەکان و لێدوانەکانی زیندانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، گەڕان لەناو ژوورەکان زیادی کردووە و هەروەها کەلوپەلی تایبەتی زیندانییەکانیش لەکاتی هێرشەکاندا دەستبەسەر دەکرێن و ڕێگری لە خواردنی پێویست دەکرێت، کوبرا فیلیز، کە ئێستا لە زیندانی ژنانی شاکران زیندانی کراوە، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ئەلیف فیلیزی خوشکی کردووە و باسی فشارەکەی کردووە.

 

"فشارەکان لەسەریان زیادی کردووە"

ئەلیف فیلیز ئاماژەی بەوەکرد، خوشکەکەی وتوویەتی گەڕان بەناو قاوشەکاندا کە مانگی جارێک ئەنجام دەدرا زیادی کردووە، ئەلیف فیفلیز ئەوەشی خستووەتەڕوو کە خوشکەکەی بەشداری لەم پرۆسەیەدا کردووەو فشارەکان لەسەر ئەوان زیادیان کردووە، بەهۆی فشاری دەروونییەوە هەوڵ دەدەن بێزاریان بکەن.

 

"با داواکارییەکانیان قبوڵ بکەن"

ئەلیف فیلیز ئاماژەی بەوەکرد، نیگەرانی لە بارودۆخی ئێستا هەیەو لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: زیندانییەکان لە ئازادی خۆیان بێبەش کراون بۆچی ئەمە دەکەن؟ نادادپەروەری هەیە و ڕێگەیان پێ نادرێت مافەکانیان جێبەجێ بکەن، لەم دۆخەدا، نیگەرانییەکانمان لە زیادبووندایە. با کۆتایی بە فشارەکانی سەر زیندانیان بێت و داواکارییەکانیان قبوڵ بکەن.