ئابووری جیهان لە لاوازترین گەشەکردندایە

پێشبینی دەکرێت ئابووری جیهان کە لەکاتی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە دابەزیوە، بۆ ئەمساڵیش بە هێواشترین خێرایی گەشە بکات.

ناوەندی هەواڵ

 

پێشبینی دەکرێت ئابووری جیهان لە ساڵی ٢٠٢٤دا تەنها بە ڕێژەی ٢.٤٪ گەشە بکات، ئەمەش هێواشترین خێراییە و بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوود هۆکارێکی سەرەکیی ئەم دابەزینەیە.

 

ئابووریناسان لە بانکی جیهانی ئاماژەیان بەوە کردووە، گەشەی ئابووری لە ماوەیەکی نزیکدا بە لاوازی دەمێنێتەوە و زۆرێک لە وڵاتانی ئابووری هەژار بەهۆی ئەمەوە دەناڵێنن.

 

نیگەرانییەکی تایبەت هەیە سەبارەت بە تێچووی خۆراک بۆ خەڵکانی هەژاری جیهان، بەتایبەتی بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی برنج لە ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی ٢٧٪ کە پەیوەندی بە هیندستانەوە هەیە و هەناردەکردنی بە توندی سنووردار کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا، دابینکردنی دانەوێڵە، واتە تێکڕای نرخی خۆراک لەمساڵدا بە ڕێژەی ١٪ دادەبەزێت.

 

چین، دووەم گەورەترین ئابووری جیهانی هەیە، بەڵام بەهۆی دوودڵی بەکاربەران لە خەرجکردنی پارە لە فرۆشگاکاندا، بووەتە هۆی دابەزینی نرخەکان.

 

هەروەها کۆمپانیا بیانییەکان وەبەرهێنانی کەمتر دەکەن بەهۆی ئەو خاوبوونەوەیە بەهۆی ئاڕاستە درێژخایەنەکانەوەیە وەک بەتەمەن بوونی دانیشتووان و زەحمەتی پاراستنی خێرایی گەشەکردن کە لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا بینیوویانە.