"ئێمە پاشەکشە ناکەین لە ناڕەزایەتییەکانمان چونکە داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکراوە"

بە بەشداری بەرفراوانی ژنان، شاری فەکیک لە ڕۆژهەڵاتی مەغریب خۆپیشاندان بەمەبەستی دەربڕینی مافی خۆیان بۆ بەدەستهێنانی ئاو کە سەرەتاییترین مافیانە ئەنجامدرا.

حەنان حارت

 

مەغریب- ئێوارەی، ژنانی شاری فەکیک لە ڕێپێوانێکی هێمنانەدا دەنگی خۆیان بڵندکرد، ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە پەسەندکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی شار بۆ گواستنەوەی بەڕێوەبردنی ئاو بۆ کۆمپانیایەکی دابەشکردنی ئاو و کارەبا، ئەمەش دوای ئەوەی پێشتر بەپێی گومرگی هەرێمەکە ڕێوشوێن ئەنجامدرابوو.

 

ژنان پۆشاکی نەریتیان لەبەردابوو دروشمی "ئاو ئاوی ئێمەیە و بڕیارەکەش بڕیاری ئێمەیە"یان بەرزکردەوە بۆ کشانەوەی ئەو بڕیارەی کە دەربارەی دابەشکردنی ئاو بۆ هاوڵاتیان دەرچووبوو، چونکە دەیانەوێت دابەشکردنی ئاو لەبەردەستی هاوڵاتیاندا بمێنێتەوە نەک کۆمپانیاکان.

 

بەشداربووانی ناڕەزایەتییەکە ئاماژەیان بەوەشکردووە، بە مەبەستی ئیدانەکردنی گواستنەوەی ئاو بۆ کۆمپانیایەکی تایبەت، چوونەتە دەرەوە بۆ خۆپیشاندان، هەروەها سیستەمی بەڕێوەبردنی ئاو لەو ناوچەیە سیستەمێکی کۆمەڵایەتییە کە هاوڵاتیان تێیدا بەشدارن لە پرۆسەی بەڕێوەبردندا جا ئاوی خواردنەوە بێت، ئاوی ئاودێری، یان ئاو بۆ بەکارهێنانی کەرەستەی تەندروستی، جەخت لەوە دەکەنەوە ئاوی کۆشکەکانی ئەو شارە چەند سەدەیەک لەمەوبەر لەلایەن باوباپیرانیانەوە پەرەی پێدراوە و ناتواندرێت بکرێتە کاڵا و بگوازرێتەوە بۆ کۆمپانیایەکی تایبەت.

 

یەکێک لە ژنە خۆپیشاندەران ڕایگەیاند، تا ئێستا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکراوە، پاشگەز نابنەوە لەو بڕیارە، بۆیە ئەوانیش بڕیاریانداوە بەردەوام بن لە خۆپیشاندان تا لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕایدەگەیەنن کە کەرتی ئاو ناگوازرێتەوە بۆ کۆمپانیا نا حکومییەکان.

 

ڕوونیشیکردەوە، ناوچەی فەکیک ژمارەیەکی زۆر لە دارخورما لەخۆدەگرێت، گوستنەوەی ئاویش بە کۆمپانیاکان دەبێتە هۆی وشکبوونەوەیان، بەمەش دانیشتووان ناتوانن ئاودێری ئەو دارخورمایانە بکەن، کە سامانێک لە ناوچەکە پێکدەهێنن دانیشتووان سوودمەند دەبن لێی.

 

جێگای سەرنجە دانیشتوانی شارەکە، بەدرێژایی سەدان ساڵ، زانیاری و تەکنیکی ناوازەیان بۆ دابەشکردنی ئاو بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بەردەوام لەنێو دانیشتوان و پاراستووە، هەروەها سیستەمێکی بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاویان کەڵەکە کردووە بە شێوەیەکی دیموکراسی لە ڕێگەی ئەنجومەنی ئاو و ئاوەڕۆ، و بەڕێوەبردنی باشی پێداویستییە جیاوازەکانی دانیشتووانیان پڕکردووەتەوە، لەوانەش ئاودێری، دابینکردنی ئاژەڵ، و ئاوی خواردنەوە.