سزای ١٨ ساڵ زیندانی بەسەر تاوانباری هەوڵی کوشتنی گوڵیزاردا سەپێندرا

بڕیارێک لە دۆسیەی عەزیز قارەمان دراوە کە بە شێوەیەکی سیستماتیک ئەشکەنجەی گوڵیزار قارەمانی دا و هەوڵی کوشتنی داوە، تاوانبارەکە سزای ١٨ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

مەدینە مامەد ئۆغلو

 

ئامەد - گوڵیزار قارەمان ڕۆژی ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ناوچەی ئەرخەنییە لەلایەن عەزیز قارەمانەوە، کە لەو کاتە دەیانویست لە یەک جیا ببنەوە، بە دەمانچە هێرشی کرایە سەر و بە برینداری ڕزگاری بوو. عەزیز قارەمان دوای ماوەیەک هەڵهات و دەستگیرکرا و ڕەوانەی زیندان کرا. دادگاش لە دانیشتنی بڕیارەکەدا سزای ١٨ ساڵ زیندانی بەسەر تاوانبارەکەدا سەپاند و تاوانبارەکەش دەڵێت: ببورن، من قوربانیم.

 

"ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی سیستماتیک دەکەوت"

گوڵیزار قارەمان لە کاتی هاوسەرگیریدا ئازاری بەرکەوتووە و لەم پرۆسەیەدا ڕووبەڕووی هەڕەشەی کوشتن بووەتەوە. ماوەیەک لە ماڵی ژنان دەمێنێتەوە، بەڵام دواتر چووە لای خێزانەکەی. تاوانبار بە بیانووی پێدانی بڕوانامەی جیابوونەوە، دەچێتە گەڕەکی گوڵیزار قارەمان کە تێیدا نیشتەجێیە و بە دەمانچە هێرشی کردووەتە سەری.

 

"ناڕەزایەتی ژنان بە ئەنجام بوو"

لە هەوڵی کوشتنی گوڵیزار قارەمان، سەرەتا تۆمەتێک بە تاوانی "'بریندارکردنی بە ئەنقەستی هاوسەر" ئامادە کرا، داواکاری گشتی بڕیاریدا، دادگاییکردنەکە لە دادگای تاوانەکانی یەکەمی ئەرخەنییە بەڕێوە دەچێت. لە دانیشتنەکەدا پارێزەرانی ناوەندی مافەکانی ژنان لە سەندیکای پارێزەرانی ئامەد ناڕەزایەتیان دەربڕی و ڕایانگەیاند کە ڕووداوەکە هەوڵی کوشتن بووە و دەیانەوێت دۆسیەکە لە دادگای تاوانە قورسەکان دانیشتنی بۆ بکرێت. ململانێی پارێزەران گەیشتە ئەنجام و دۆسیەکەیان لە سەرەتاوە ئامادە کرد و ڕەوانەی دادگای تاوانە قورسەکانی هەشتەمی ئامەد کرا.

 

"دۆسیەکە سزای ١٨ ساڵ زیندانی بۆ تاوانبار دەکرد"

لە کاتی دادگاییکردنەکەدا تاوانبار، بەرگریکردنی ئیستفزازی کرد و پارێزەرەکەی بەڵگەنامەیەکی بەکارهێنا کە پاساو بۆ هێرشەکە دەهێنێتەوە. لە هەموو دانیشتنێکدا تاوانبار وتی "ببورە، خۆزگە ئەوەم نەکردبا" و بەردەوام بوو لە هەڕەشەکردن لە گوڵیزار قارەمان لەکاتی دادگاییکردنەکەدا. لە بڕیاری دانیشتنەکەدا، ئەو تاوانبارەی کە وتی "ببورە، قوربانیم" داوای ئازادکردنی کرد و دادگا سزای زیندانی قورسی بەهۆی تاوانی "هەوڵدانی بە ئەنقەست بۆ کوشتن"بەسەردا سەپاند. دادگا ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووداوەکە لە قۆناغی هەوڵی کوشتنیدا ماوەتەوە، سزای سەرەتایی بۆ ١٥ ساڵ کەمکردەوە، بەڵام بە بۆنەی کۆشتنی هاوژین بە ئەنقەست سزاکەی بۆ ١٨ ساڵ زیاد کردەوە.

 

''دوو ساڵە ناخەوم"

گوڵیزار قەرەمان قسەی لەگەڵ ئاژانسەکەمان کرد و ڕایگەیاند کە بەهۆی هەڕەشەکانی تاوانبارەوە سەلامەت نییە، هەستی بە کەمێک سەلامەتی کردووە لەگەڵ ئەو سزایەی کە پێی دراوە. گوڵیزار قارەمان کە ئامانجی بنیادنانی ژیانێکی نوێیە لەگەڵ منداڵەکانیدا، دەڵێت: "هەموو شەوێک دەمگوت ئەگەر ئازاد ببێت چی بکەم. ئێستا من باشترم، ئەشکەنجە و زەحمەتی  زۆرم بینی، لەم پرۆسەیە هیچ بەدبەختییەک نەما کە بەسەرمدا نەهاتێت، من تەنها دادپەروەریم دەویست، ئێستاش داوای دادپەروەری دەکەم. هیچ ژنێک شایەنی ئەم شتانە نییە.