عەزیزە گەراف: دەبێت لێپرسینەوە لە داعش و دەوڵەتی تورک بکرێت

عەزیزە گەرافی تەمەن ٥١ ساڵ کە لە هێرشەکانی داعشدا ژیاو کچە دووگیانەکەی گیانی لەدەستدا، هەروەها لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیشدا ژیاوەو وتی: پێویستە داعش و دەوڵەتی تورکیا بەرپرسیار بکرێن.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە- لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، دەوڵەتی تورکیا بووە هۆی کۆچی گەلی سەرێکانی و گوندنشینەکانی ناوچەکانی تل تەمر و زرگان، کۆچ چەندین چیرۆکی نهێنی و تاوانی ئاشکرا کردووە کە لەلایەن هەندێک هێز و چەتەوە ئەنجامدراون.

 

عەزیزە گەراف تەمەنی ٥٠ ساڵە، دایکی سێ کچە، یەکێکیان گیانی لەدەستداوە، یەکێکیان کۆچبەرە و ئەوی دیکەیان لەگەڵیدا دەژی، هەروەها دایکی ٦ کوڕە کە دوویان خاوەن پێداویستی تایبەتن و٢ یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.

 

عەزیزە خەڵکی گوندی مەناخی داگیرکراوە لە باکووری ناوچەی تل تەمر، شوێنێکی ستراتیژی هەیەو لەسەر هێڵی بەرکەوتنە، لەسەر چیای مەناخ بنکەیەکی سەربازی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هەیە کە لەوێوە هێرش دەکاتە سەر هەموو گوندەکانی هێڵی بەرکەوتن لە باکووری هەرێمەکە و هەروەها ئۆتۆمبێلی مەدەنی و جوتیاران گولـلەباران دەکات.

 

عەزیزە گەراف دەربارەی ئازار و هیوا و ئاواتەکانی قسەی بۆ کردین، باسی ئەو ڕۆژەی کرد کە گولـلەی تورکیا بەسەر ئەواندا باریوەو وتی: ئەو ڕۆژە هەموومان لە دەوروبەری سفرەی خواردنەکە دانیشتبووین، نانی نیوەڕۆمان دەخوارد، گوێبیستی دەنگی گولـلە بووین نزیک دەبووەوە لێمان، هەموو شتێکمان لە شوێنەکە بەجێهێشت و بەرەو بیابان و زەوییە کشتوکاڵییەکان ڕامانکرد، خواردنەکانمان لەسەر زەوی مانەوە، گوندەکەمانمان بە نیوە برسی جێهێشت، پێڕانەگەیشتین هیچ شتێک و جلوبەرگێک لەگەڵ خۆمان ببەین، تەنها دەمانتوانی ڕۆحمان ڕزگار بکەین، ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی گوندی تل حەمام لە چیای قەزوان دەژین.

 

ڕەنجی ٤٠ ساڵیان دزی

عەزیزە گەراف لەبارەی دزی و تاڵانکردنی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی وتی: ستوونەکانی ماڵەکەمیان تێکشکاند و دزییان، موڵکەکانمانیان تاڵان کرد، جۆو کاو سووتەمەنییەکانمیان دزی، چوار٤ بەرمیل سووتەمەنی، سێ کەنوو کاو ٨٠ کیسە جۆ و ٦ کیسە گەنم، سەیرکە ئێمە لە کوێ بووین و ئێستا لە کوێین، لە جیاتی ئەوەی ئێستا لە ماڵەوە بین، ئێستا لەژێر چادرێکی نایلۆندا دەژین و گەرمای هاوین و زستانی سارد دەبینین، ئەوان هەموو شتێکیان بە هێزی چەک کرد و ئێمەیان لە ماڵەکانمان دەرکرد، بۆ ماوەی چل ساڵ کارێکی زۆرمان کرد هەتا ئەو کاتەی خانووەکەمان دروستکرد و زەوییەکانمان چاند، هەمووی لە ساتێکدا داگیرکران و وێرانکران. ئەمە چ دادپەروەرییەکە؟.

 

تاوانێکی دیکەی داعش دژی ژنان

ئێستا دەوڵەتی تورکیا و پێشتر داعش، برینەکانی زۆرێک لە دایکان ساڕێژ نەبوون و بە داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا ئازارەکانیان نوێ دەبێتەوە،

 

عەزیزە گەراف باسی ئەو تاوانانەی کرد کە لەلایەن چەتەکانەوە ڕووبەڕووی خێزانەکەی کراوەتەوەو باسی ئەو ڕووداوەی کرد کە لە زستانی ٢٠١٤دا بەسەر کچەکەیدا هات لە کاتی دەسەڵاتی چەتەکانی داعش لە چیاکانی قەزوان،  وتی: ڕۆژێکی زستان کچە دووگیانەکەم لەچاوەڕوانی ڕۆژەکانی لەدایکبوونی کۆرپەکەی بوو،  چەتەکانی داعش ڕێگەیان نەدا کچەکەم بچێتە نەخۆشخانەی حەسەکە بۆ ئەوەی منداڵی ببێت، لەو کاتەدا، ناچار چووە لای مامان و لەوێ خوێنێکی زۆری لەدەستدا کاتێک هەوڵی دا منداڵەکەی لەدایک بێت بووە هۆی ئەوەی کچەکەم ژیانی لەدەست بدات، هەروەها ئەمە یەکێکە لە تاوانەکانی چەتەکانی داعش، زۆر دڵتەنگم بە گیان لەدەستدانی کچەکەم و کوڕەکەم، وێرانکردن و تاڵانکردنی ماڵەکەم و داگیرکردنی خاکەکەم، لەدەستی مندا بووایە لێپرسینەوەم لێ دەکردن.

 

"پێویستە دەوڵەتی تورک و داعش بەرپرسیار بکرێن"

عەزیزە گەراف بەم داواکارییانە کۆتایی بە قسەکانی هێنا و هیوای خواست و وتی: ئەوەی ئێستا دەمەوێت دەستپێکردنی لێپرسینەوەو سزادانی داعش و دەوڵەتی تورکیایە لەسەر ئەو تاوانانەی لە دژی ئێمە ئەنجامیان داوە، هەروەها بگەڕێینەوە بۆ شوێنی خۆمان و لە تەنیشت دیوارێکی خانووە وێرانەکەمان بین، گوندە ئارام و پارێزراوەکەمان گۆڕدراوە بۆ وێرانە و بارەگایەکی سەربازی دەوڵەتی تورکیای تێدایە کە لەوێوە هەموو گوندەکانی باکوری ناوچەی تل تەمر هێرشیان دەکرێتەسەر، لەبەر هەموو ئەوەی ڕوویداوە دەمانەوێت بگەڕێینەوە گوندەکەمان و دەبێت دەوڵەتی تورک لە گوندەکەمان دەربکرێت.