ژنانی کەربۆران: دەنگ بە ئاشتی و ئازادی دەدەین

ژنانی کەربۆران ڕایانگەیاند، دەچنە بنکەکانی دەنگدان و دەنگ بە ئاشتی و ئازادی دەدەن، دەشڵێن: شارەوانی موڵکی گەلەو شارەوانیمان دەوێت کە خزمەتی گەل بکات، جگە لە خۆمان دەنگ بە هیچ کەسێکی دیکە نادەین.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ماردین- چەند ڕۆژێکی کەم ماوە بۆ هەڵبژاردنی ناوخۆیی لە باکووری کوردستان و تورکیا، کاری حزبە سیاسییەکان بەردەوامە، یەکێکە لەو ناوچانەی کە پارتی دەم بەردەوام دەبێت لە خەبات تێیدا کەربۆرانی ماردینە، شارەوانی کەربۆران، کە لە ساڵی ٢٠١٦دا قەیوم داندرا، شارەوانییەکە، کە خزمەتی خەڵکەکەی نەکردووە، تەنها زەوی کشتوکاڵی بۆ بیناکە کردەوە، زەوییەکەی فرۆشت و ئەو قەرزەی مایەوە لە لایەن قەیوم زیاد کرا..

 

پارتی دەم، کە ئامانجی گەڕاندنەوەی شارەوانییە، لەگەڵ گەل کار دەکات، ئاسیا گەزەر، خوشکی غەریبە گەزەرکە بە شێوەیەکی گوماناوی لە زینداندا گیانی لەدەستدا، وەک هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەکە پاڵێوراوە، گەل سوورن لەسەر ئەوەی شارەوانییەکە لە ئاکەپە وەربگرن، ژنان بۆ ئەوەی دەم پارتی دەربکەوێت بەشداری خەبات بوون و بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد.

 

"کەربۆران شایستەی خزمەتگوزارییەکی باشتر دەبێت"

کادریە دەمیر ئاماژەی بەوەکرد، هیچ خزمەتگوزارییەکی لە شارەوانییەوە وەرنەگرتووە بۆیە دەنگ بە بوون و ناسنامەی خۆی دەدات و بەشداری کردووە لە خەبات بۆ بردنەوەی پارتی دەم و وتی: کەربۆران شایەنی خزمەتێکی باشترە، گەل ئەو فشارەی شکاند کە دروستکرابوو، هیچ شتێک بۆ ئێمە لێرە نەما،  جگە لە خۆمان دەنگ بە هیچ کەسێکی تر نادەین، نە ئەم گەلە و نە ژنانیش دەنگ بە پارتی دیکە نادەن، شارەوانی و ئیرادەمان وەردەگرینەوە.

 

"با داوای ئاشتی دەچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان"

حەلیمە دەمیر ڕایگەیاند، دەنگ بە پارتی دەم دەدات کە زمانی دایک و ناسنامە دەپارێزێت و تیشک دەخاتە سەر گۆشەگیرییەکی توند لە ئیمڕاڵی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکاندا، دەنگ بۆ هەڵوەشاندنەوەی گۆشەگیری دەدەن، وتیشی: منداڵەکانمان لە زیندان ئەشکەنجە دەدرێن، با ئەم ئەشکەنجەیە کۆتایی پێبێت و گۆشەگیرییەکە هەڵبگیرێت، هەموو گەنجەکانمان دەچنە ئەوروپا، منداڵەکانمان لە خاکەکەیان دوور دەکەونەوە، دەنگ دەدەین بۆ کۆتایی هێنان بەم شەڕ و ئەشکەنجەیە، هەرچی ڕوودەدات، دەنگ بە خۆمان دەدەین، نایدەین بە هیچ کەسێکی دیکە لە دەرەوەی خۆمان، دەنگ و ئیرادەمان نافرۆشرێت، با دەرگای زیندانەکان بکرێنەوە، با منداڵەکانمان بگەڕێنەوە، جگە لە ئاشتی و ئازادی هیچی ترمان ناوێت، چەندین ساڵە داوای ئاشتی دەکەین، لەگەڵ ئەم داواکارییەدا دەچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان، دەنگی ئێمە نافرۆشرێت ئەم جارەش شارەوانی وەردەگرین.

 

"لە هەڵبژاردنەکاندا چی لەدەستمان بێت دەیکەین"

سافیە دۆغان ئاماژەی بەوەکرد، شارەوانیی ئاکەپە لە کەربۆران خزمەتی گەلی نەکردووە و گەلی کەرجۆران بەسەر فشارەکاندا زاڵ بوون و نەترسان.

 

وتیشی: هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین لەم هەڵبژاردنەدا، کار بۆ خۆمان و منداڵەکانمان دەکەین، کۆڵان بە کۆڵان دەگەڕێین و تێدەکۆشین بۆ ئەوەی شارەوانییەکەمان وەربگرین، ئێمە کوردین، هەموو ئەوانەی دەڵێن ئێمە کوردین دەبێت دەنگ بۆ خۆیان بدەن، با دەنگ و سەرچاوەی خۆیان نەفرۆشن، لێرەوە داوا لە هەموو کوردەکان دەکەم دەنگی خۆیان نەفرۆشن، بیر بکەرەوە و دەنگ بدە بۆ زمانەکەت و ئەزموونی خۆت، شارەوانییەکان موڵکی گەلن، شارەوانییەکانمان دەوێت کە خزمەتی گەل دەکەن، هەروەها لە ٣١ی ئاداریشدا ئەم کارە ئەنجام دەدەین.

 

"لە بەرزترین ئاستدا شارەوانی وەردەگرین"

مونسیمە ئەیدین و مەجبورا کوچوکایا ئاماژەیان بەوەکرد، دەنگ بۆ ئاشتی و ئازادی دەدەن، دەیانەوێت بە زمانی دایک و کلتووری خۆیان بژین و وتیان: شارەوانی کار ناکات، وەک گەلی کەربۆران شارەوانییەکە بە بەرزترین ڕێژە وەردەگرین، بە دەنگی خۆمان سڵاو لە زیندانەکان دەکەین، هەمیشە بەدوای منداڵەکانمان و دۆزەکەماندا دەڕۆین، هەر شتێک ڕووبدات، لێرە دەبین و بەردەوام دەبین لە خەباتمان.