داوا کرا سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەر هالیسە ئاکسۆیدا بسەپێندرێت

داوای ١٥ ساڵ زیندان بۆ هالیسە ئاکسۆی، کە ئێسکی کوڕەکەی لەناو سندوقێکی بارهەڵگردا ڕادەستی کوڕەکەی کراوەتەوە، کرا، بە تۆمەتی "بەکارهێنانی خانووەکەی بۆ ئەندامانی ڕێکخراوەکە".

ئامەد

 

هالیسە ئاکسۆی سێ ساڵ لەمەوبەر ئێسک و پروسکی کوڕەکەی، عەگید ئیپەک کە لە شەڕی دەرسیمدا گیانی لەدەستدا، بە کارگۆ بۆی نێردرایەوە، لەچوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی لەلایەن داواکاری گشتی ئامەدەوە دەستیپێکرد، بە ئامادەبوونی شایەتحاڵی ئاشکرا، ئومیت ئەکبیک بە تۆمەتی "بەکارهێنانی خانووەکەی بۆ ئەندامانی ڕێکخراوەکە" دەستگیرکرا.

 

تۆمەتبارکردنەکە پەسەندکرا

سەرۆکی داواکاری گشتی ئامەد، تۆمەتی هالیسە ئاکسۆی کە تۆمەتبار کرا بە "ئەندامبوونی لە ڕێکخراودا" پەسەند کرد و داوای سزای زیندانیکردنی بۆ ماوەی ٧ ساڵ و ٦ مانگ تا ١٥ ساڵ کرد، ئەو تۆمەتەش لەلایەن دادگای تاوانە قورسەکانی ئامەدەوە قبوڵ کرا.

 

  ماوەی سێ ساڵە پۆلیس بەدوای ماڵەکەیدا دەگەڕێت

لە تۆمەتەکەدا هاتووە، ماڵەکەی هالیسە ئاکسۆی، دوای ناردنەوەی تەرمی کوڕەکەی بۆی لە ٢ی ئازاری ٢٠٢٠دا، ماڵەکەی لەلایەن تیمەکانی بەشی پۆلیسی ئامەدەوە چاودێری کراوە و هەواڵگری کراوە کە ماڵەکەی بۆ ئەندامانی مەجلیسی پارتی (PM) و دەستەی بەڕێوەبردنی MYK و پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە، دوای یەک ڕۆژ لە هەواڵگرییەکە، ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ هەڵکوترایە سەر ماڵی هالیسە و بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە ڕێکخراودا" دەستگیرکرا.

 

لەگەڵ کچەکەی و پارێزەرەکەی لە پەیوەندیدایە!

لە تۆمەتەکەدا ئەم لێدوانانەی شایەتحاڵی ئاشکرا سەبارەت بە ئاکسۆ خراونەتە ڕوو: "کەسێک بە ناوی هالیسە هەندێکجار چاوپێکەوتنی ئەنجامدا و لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان کۆدەبووەوە، لەم دیدارانەدا زیاتر بە مەبەستی پڕوپاگەندە چاوپێکەوتنیان دەکرد بەهۆی کوڕەکەیەوە کە لە شاخ گیانی لەدەستدا"، دیسان ئاکسۆی تۆمەتبار کراوە بەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئەو ڕۆژنامەنووسانەدا هەبووە کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا کردووە، هەروەها تۆمەتبار کراوە بە قسەکردن لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان بێریتان جانۆزەر و دەریا رەن دوای ناردنەوەی کوڕەکەی بە کارگۆدا، یەکێکی دیکە لە تۆمەتەکانی سەر هالیسە ئاکسۆی، بوونی سیگناڵی تەلەفۆن و تۆمارەکانی ئێچ تی ئێس کە پەیوەندی لەگەڵ کچەکەی میزگین قەرەتاش و پارێزەرەکەی محەمەد ئۆنەر کردووە، تۆمەتبار کراوە.

 

"بەهۆی منداڵەکانییەوە پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوەکەدا هەیە"

لە تۆمەتبارکردنەکەدا هاتووە کە ئاکسۆی بەهۆی کوڕەکەیەوە عەگید ئیپەک، کە گیانی لەدەستداوە و کچەکەی ش.ئێ کە بەشداری ڕێکخستن بووە، پەیوەندی بە ڕێکخراوەکەوە هەیە و وەک "خێزانێکی بە بەها" لەناو ڕێکخراوەکەدا پێناسە کراوە.

 

داوای زیندانیکردنی تا ١٥ ساڵ کرا

یەکەم دانیشتنی دۆسیەکە لە ٦ی تشرینی یەکەم بە پەسەندکردنی تۆمەتبارکردنەکە بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا داوای سزای زیندانیکردنی ٧ ساڵ و ٦ مانگ تا ١٥ ساڵ بۆ ئاکسۆی دەکات.