لە نیوزلاند پێش جامی جیهانی ژنان هێرشێکی چەکداری ڕوویدا

پێش دەستپێکردنی جامی جیهانی ژنانی فیفا، دوو کەس لە هێرشێکی چەکداریدا لە شاری ئۆکلاندی نیوزلاند کوژران.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ناوەندی ئۆکلاندی نیوزلاند  پێش دەستپێکردنی جامی جیهانی ژنانی فیفا، هێرشێکی چەکداری ڕوویدا.

 

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە هێرشێکی چەکداری لە شوێنێکی بیناسازی لە ناوەڕاستی شارەکە ڕوویداوە، شەش کەس برینداربوون، کە پۆلیس لەناو بریندارەکاندا هەیە، دوو کەسیش لەگەڵ هێرشبەرەکەدا گیانیان لەدەستدا.

 

دوای هێرشەکە، دڵنیایی دا

کریس هیپکینز، سەرۆک لە بەیاننامەیەکدا وتی: هێرشەکە هێرشێکی تیرۆریستی نەبووە و یارییەکە بەو شێوەیە دەستپێدەکات کە پلانی بۆ دانرابوو.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ هۆکارێکی ئایدۆلۆژی لەپشت هێرشەکەوە نەبووە و دڵنیاییشی دا کە هیچ هەڕەشەیەک نەبووە، هەروەها واین براون، سەرۆکی شارەوانی ڕایگەیاند، هەموو کارمەندانی فیفا و تیمەکانی تۆپی پێ سەلامەتن.

 

یارییەکانی جامی جیهانی ژنان به یاری نێوان نیوزلاند و نه رویج ده ستپێدەکات.