کۆنگرەی ستار: کار ئازادییە، ڕەنج شەرەفی ژیانە

بەبۆنەی ١ی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکاران، کۆنگرەی ستار لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەیاننامەیەکی نوسراوی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکرد، کار ئازادییەو ڕەنج شەرەفی ژیانە.

قامیشلۆ

 

ئەنجومەنی کۆنگرەی ستاری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە بەیاننامەیەکی نووسراودا ١ی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکارانی پیرۆزکردو ڕایگەیاند کە شۆڕشبە خەبات و کار مسۆگەرکراوە، دەبێت هەموو ڕۆژێک ببێتە جەژن و ڕۆژی جیهانی کرێکاران.

 

ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:

ڕۆژی جەژنی جیهانی کرێکارانی جیهان لە تەواوی دایکان، جوتیاران، کرێکاران و شۆڕشگێڕەکان کە ژیانی خەڵک لە کۆیلایەتی و چەوسانەوە ڕزگار دەکەن پیرۆزبێت، بە سایەی کار و بەرخۆدان و رەنجی ڕێبەر ئاپۆ، ژنان، منداڵان، پیاوان، بەساڵاچووان بە شکۆمەندی و ئازادی دەژین، بە ڕێگای خۆپیشاندان و ڕێپێوان، بە ڕۆحی تێکۆشان و ڕاپەرین لەلایەن چینی پرۆلیتارییەوە کە ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی هەرێمی شیکۆخۆ هایمارکت لە ساڵی ١٨٨٦ دا کە بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر لە ڕۆژێکدا کاریان دەکرد، داوای کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی کارکردنیان کرد، بەڵام ئەو هێزەی کە ویستی مرۆڤ و بوونی مرۆڤ وەک مرۆڤ نابینێت، بووە هۆی شەهیدبوونی نزیکەی ١١ کرێکار، کاریگەری شەهیدبوونیان بووە هۆی ئەوەی ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژی ڕاپەرین و بەرخۆدان پیرۆزبکرێت.

 

کارو ڕەنج مرۆڤایەتی لەسەر پێ هێشتووەتەوە

لەگەڵ سەرهەڵدان و پەرەسەندنی شۆڕشی پیشەسازیدا، سەرەڕای ئەوەی پێشکەوتنی باش ڕوویدا، لەبەرئەوەی سروشت و ژیانی مرۆڤی باشتر نەکرد گۆڕا بۆ برسێتی و سەرمایە بووە نەخۆشیی دژی ژنان و کۆمەڵگە، وەک ڕێبەر ئاپۆ ئاماژەی بۆ دەکات: "پیشەسازی دڵی جوتیارانی گرتووەتەوە، کشتوکاڵ پێکهاتەی سەرەکی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتییە و بوونی لە دژی پیشەسازییە"، ئەم کارە پیرۆزەی ١٥ هەزار ساڵە مرۆڤایەتی لەسەر پێیەکانی هێشتووەتەوە، ئەم نادادپەروەرییە، کە بەهای کاری مرۆڤی زیاد کردووە، بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی بێکاری و بێکاری وەک نەخۆشییەک لەناو کۆمەڵگەدا کە بە شێوەیەکی سیستماتیکی بووە هۆی کۆچکردن لە وڵاتدا.

 

بەتاڵی لە ژیاندا شەرمە

لە ناو ئەم سیستمەی ژیاندا، ئەوەی بێبەهاترین کراون ژنانن، چونکە هەرچەندە بەرەنگاری مەترسی خەبات و سووربوون لەسەر دو پاراستنی کۆمەڵگە و ژینگە دەبێتەوە، بەڵام ئەو کەسەیە کە کار و ڕەنجی بە بێ نرخ دەبینرێت و بە کرێیەکی هەرزان و بێ مووچە ماوەتەوە، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە وڵات و کۆمەڵگەکەمان ئازاد بکەینەوە و ژیانی جوتیاران بپارێزین و بەرگری لە بەهاکانی کاری دەستی خۆمان بکەین دژی ئامێر و ئامرازە پیشەسازییەکان وەک ڕۆبۆت لە جیاتی مرۆڤ، جارێکی دیکە پێویستە بڕێینەوە بۆ گوندەکان و کشتوکاڵ بەهێز بکەین بۆ ئەوەی ژیانێکی ژینگەیی و شکۆدار بژین، چونکە بێکاری لە ژیاندا شەرمەزارییە.

 

با هەموو ڕۆژێک ببێتە ڕۆژی جیهانی کرێکاران

بە ناوی کۆنگرەی ستاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئێمە داوا لە هەموو ژنانی کرێکار و خەباتکار دەکەین کە پیشەنگایەتی کار بکەن و هیچ کەسێک بێکار نەبێت، شۆڕش و سەرکەوتنی بە خەبات و ماندووبوون مسۆگەر دەکرێت، با هەموو ڕۆژێک ببێتە جەژن و ڕۆژی جیهانی کرێکاران.