لە سەمسور بە غەمگینییەوە پێشوازی لە جەژن دەکرێت

لە سەمسور، کە بە هۆی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات وێران بوو، دانیشتوانەکەی لە جەژندا دەچنە گۆڕستانەکان، نازمیە تورهان، یەکێک لە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە و دەربارەی نزیکبوونەوەی هەڵبژاردن دەڵێت: کاتێک داوای دەنگ دەکەن با بارودۆخی شارەکە لەبەرچاوبگرن.

سەمسور

 

دوو مانگ بەسەر بوومەلەرزەکانی ٦ی شوباتدا تێپەڕی کە ناوەندەکەی مەڕەش بوو، بە هەزاران کەس گیانیان لەدەستداو بە ملۆیانیش بێ ماڵ و حاڵ ماونەتەوەو زۆر کەسیش هەن تەرمەکانیان تا ئێستا نادیارن، زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە کە لە چادردا پێشوازی لە جەژنی ڕەمەزان دەکەن لە یەکەم بەیانیدا بۆ سەردانیکردن و یادکردنەوەی کەسوکاریان لە گۆڕستانەکان دەبن.

 

هەموو ڕۆژێک بە لەواندنەوەوە دەچێتە گۆڕستان

نازمیە تورهان، کە کچەکەی و نەوەکەی و ١٢ کەس لە کەسوکارەکەی بەهۆی بوومەلەرزەکە گیانیان لەدەستدا، هەموو ڕۆژێک لە گەڕەکی عەلیتاشاوە دەچێت بۆ گۆڕستانی شارەکە و سەردانی گۆڕی خزمەکانی دەکات، نازمیە باس لە ئەزموونی خۆی دەکات لە شەوی بوومەلەرزەکە و دوای بوومەلەرزەکە وتی: هەتا مردن هیچ شتێک بۆ من ناگۆڕێت هەتا نەمرن.

 

هیچ شتێک لە دەستی ئەو تیمانەدا نەبوو کە لە ڕۆژی چوارەمدا هاتبوون

نازمیە تورهان ئاماژەی بەوەکرد لە شەوی بوومەلەرزەکەدا ماڵەکەی جێهێشتووە و چووە بۆ ماڵی کچەکەی بەڵام کە گەیشتووە بینیویەتی کچەکەی و سێ نەوەکەی لەژێر داروپەردوودا بوون، لە یەکەم ڕۆژدا، بە یارمەتی خەڵک، دوو نەوەی بە زیندوویی هێنایە دەرەوە، بەڵام کچەکەی و نەوەیەکی لەدەستدا، نازمیە وتی: ئەو شەوە بارانێکی زۆر، بەفر، بایەکی زۆر هەبوو، ماڵی ئەوانە ئاوابێت هاوکار بوون و دوو نەوەم بە ساغی رزگاریان بوو، بەڵام نەوەیەکم لەگەڵ کچەکەم گیانی لەدەستدا، یەکەم جار کە چوومە سەر بینا ڕووخاوەکە، نەوەیەکم هاواری کرد: "من لێرەم، دەژیم." ئەگەر شەوێکی دیکه لەوێ بەجێمان هێشتایه، ئەوا ڕزگاری نەدەبوو، بە هاوکاری خەڵک دەرهێندرا، لە سێ ڕۆژی یەکەمدا کەس نەبوو، لە ڕۆژی چوارەمدا حکومەت و ئافاد هاتن، بەڵام هیچیان لە دەسدا نەبوو و نەیانتوانی کار لەسەر داروپەردووەکان بکەن، پێنج کوڕی برای هاوژینەکەم گیانیان لەدەستدا، چوار کەسی برایەکی دیکەی هاوژینەکەم گیانیان لەدەستدا، هەموویان مردن و لە ڕۆژی چوارەم دەرهێندران.

 

"هەموو ڕۆژێک دەچم بۆ گۆڕی کچەکەم و قسەی لەگەڵ دەکەم"

نازمیە تورهان ئاماژەی بەوەکرد هەموو ڕۆژێک دەچێت بۆ گۆڕستان و وتی: هەتا کچەکەم لە ژێر داروپەردووەکە دەرنەهێندرا من نەچوومە ناو ئۆتۆمبێلەکان و ماڵ، ئاگرم کردەوەو لەوی مامەوە، من تەنها یەک کچم هەبوو، چەند ڕۆژێک چاوەڕێم کرد، خوای گەورە ئەو ئازارە بە کەس نەبەخشێت چۆن ئەو ئازارە لەبیر بکەم؟ کچە تاقانەکەم لەدەستدا، نەوەکەم، دەیان کەس کە خۆشم دەویستن، بۆ من هەتا مردن هیچ شتێک ناگۆڕێت، هەموو ڕۆژێک دەچم بۆ سەرگۆڕی کچەکەم و قسەی لەگەڵ دەکەم، چەند کاتژمێرێک لە گۆڕستانەکە دادەنیشم و دەگەڕێمەوە.

 

نازمیە تورهان ئاماژەی بەوەشکرد لە گۆڕاستان پێشوازی لە جەژن دەکەن لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار وتی: "کێ ماوە بۆ دەنگدان لە سەمسور؟" هەندێک جار دەچم بۆ ئەو گۆڕستانە و قسە لەگەڵ ئەو ژنانە دەکەم کە لەوێ دانیشتوون، دایکان منداڵەکانیان، منداڵەکان دایکیان هەموو کەسەکانیان لەدەستداوە، کە دەچیتە ناو ئەو گۆڕاستانە مێشکت دەوەستێ، کاتێک ئەوان دێن، داوای دەنگ دەکەن، چی بڵێم، سەرەتا بڕۆن سەیری خراپەکان بکەن، پاشان بێن و داوای دەنگدان بکەن، ئەم شوێنە بە تەنیا مایەوە، کەس لێرە نەبوو.