لە شەنگال چوارشەممەی سەری نیسان پیرۆز کرا

لە شەنگال جەژنی دروستبوونی گەردون، چوارشەممەی سەری نیسان یاخود چوارشەممەی سور بە دروشمی "بە هاتنی چوارشەممەی نیسان، بەهێز بکە هاوپەیمانی ئێزدیخان" پیرۆزکرا.

شەنگال

 

جەژنی چوارشەممەی سەری نیسان یەکێکە لە جەژنە ڕەنگاوڕەنگەکانی کۆمەڵگەی ئێزدی، جەژنی چوارشەممەی سەری نیسان دوێنی ١٩ی نیسان لە باخچەی ڕێبەر ئاپۆی گەلیا کەرس پیرۆز کرا، ئەمساڵ، لە جەژنی چوارشەممەی نیساندا، پەیام بۆ چیاکانی ئازاد، دەرەوەی وڵات و ئێزیدییەکان نێردرا بۆ گەشەپێدانی هاوپەیمانییەتی و خەباتێکی بەهێز بۆ خۆبەڕێوەبەری شەنگال، بە ئامادەبوونی هەزاران کەس، ئاهەنگی جەژنی چوارشەممەی نیسان بەڕێوەچوو.

 

پەیامی سەرەتا لە چیاکانی ئازادەوە لەلایەن سۆزدار ئاڤێستا، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە، پێشکەشکرا و جەژنی چوارشەممەی سەری نیسانی لە هەموو کۆمەڵگەی ئێزی پیرۆزکرد و لە کەسایەتی فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال، پیر چەکۆ ئاگر جەعفەری و شێرزاد شێخۆ کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیادا گیانیان لەدەستدا، هەموو شەهیدانی خەباتی ئازادی و ئێزیدییەکانی بەبیرهێنایەوە.

 

"ژنانی ئێزدی بوون بە خاوەن ئیرادەیەکی گەورە"

سۆزدار ئاڤێستا، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، بەردەوام بوو لە لێدوانەکانی سەبارەت بە کارە بێهاوتاکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموو کۆمەڵگە ستەملێکراوەکان و ئاماژەی بەوەکرد کۆمەڵگەی ئێزدی یەکێکە لەو کۆمەڵگانەی کە لە ڕۆشنایی بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆدا لەسەر پێیە، هەروەها تیشکی خستەسەر گرنگی پێنجەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال و پیرۆزبایی لە تەواوی کۆمەڵگەی ئێزدی کردو وتی: ئەوانەی کە زۆر ئازاریان چەشت، بە هەموو قڕکردنەکاندا تێپەڕین، هێشتا سی هەزار ژن و منداڵی بەدیلگیراو هەن، ژنانی ئێزدی ئیدی بوونەتە خاوەن ئیرادەی گەورە، ژنانی گەنج پێشەنگایەتی ئەمە دەکەن، دایکانمان تێکۆشانی خۆیان لەگەڵ بەرخۆداندا زیاد دەکەن، گەنجانی ئێزدی بۆ ماوەی ٨ ساڵە بەرگری لە خۆیان دەکەن دژی هەموو هێرشێک، یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال، یەکینەکانی ژنانی شەنگال و هێزەکانی ئاسایشی ئێزدیخان بە دروشمی "خۆپاراستن لە فەرمان" خۆیان مەزن دەکەن و خۆیان دەپارێزن، لە ئێستاوە ئێمە باوەڕمان وایە کە گەنجان پیشەنگایەتی سیستمی دیموکراتیک و ژیانی ئازاد دەکەن.

 

"بە ڕەنگی نیسان و بە ڕۆحی بەرخۆدان، هەمیشە لەسەر پێی خۆمان دەبین"

ڕیحام حەسەن، هاوسەرۆکی خۆبەڕێوەبەری شەنگال جەژنی دروستبوونی گەردوونی لە ڕێبەری مرۆڤایەتی و هەموو شەهیدانی فەرمانەکان و تەواوی کۆمەڵگەی ئێزیدی پیرۆزکردو وتی:  کۆمەڵگەی ئێزدی هەمیشە لە مانگی نیساندا بە ڕۆحی بەرخۆدان ڕادەوەستن و خەبات دەکەن بۆ سەربەخۆیی شەنگال و کۆتایی فەرمانەکان.

 

چیچەک یڵدز، هاوسەرۆکی ناوەندی یەکێتی کۆمەڵەی ئێزیدییەکان "NAVYEK" چوارشەممەی سەری نیسانی بە گوڵ و ڕەنگی بەهارەوە لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو شەڕڤانانی ئازادی پیرۆزکردو هەموو شەهیدانی ئێزیدییەکانی بەبیرهێنایەوە، وتی: کۆمەڵگەی ئێزدی لە هەرکوێیەک بێت دەبێت تێکۆشان بکات بۆ سەربەخۆیی خۆی، بۆ ئەوەی بتوانێت تۆڵەی فەرمانەکان بکاتەوە و کۆتایی بە فەرمانەکان بهێنێت.

 

لە کۆتاییدا، هونەرمەند بیشار، گروپی گۆرانیبێژان، گروپی منداڵانی شەهید زەردەشت، باگەر مەدی بە گۆرانی و هەڵپەرکێ ئاهەنگەکەیان بەگوڕکرد.

 

لە ئاهەنگەکەدا، شیلان مەهوەر و مەهوەر سیمی چوارشەممەی سەری نیسانیان لە کۆمەڵگەی ئێزیدی پیرۆزکردو هیوای ساڵێکی ڕەنگاوڕەنگتریان بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی خواست.