نەورەس زەغبی: پێویستە ژنان هێزی خۆیان لە دژی سیستمی نێرینە یەکبخەن

نەورەس زەغبی، پارێزەر ئاماژەی بەوەدا کە زەوتکردنی مافەکان لە تونس دەگەڕێتەوە بۆ دەسەڵاتی پیاو، بۆیە پێویستە هەموو بزووتنەوەکانی ژنان لە سەرتاسەری جیهان هێزییان لە دژی عەقڵییەتی پیاوسالاری یەکبخەن.

زهور مەشریقی

 

تونس- پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە تونس زۆر بەرزە، ژنان و گەنجان و بەشێکی زۆری کۆمەڵگە لە هەموو شوێنێک کاردانەوەی خۆیان بەرامبەر بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دەردەبڕن، بڕیارنامەی ٥٤ کە تاوانەکانی پەیوەست بەسیستمەکانی زانیاری و پەیوەندی لەتونس ڕێکدەخات، لە ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکرایەوە.

 

لە ماددەی ٢٤ی بڕیارەکەدا هاتووە: "هەرکەسێک بە ئەنقەست تۆڕەکانی زانیاری و پەیوەندی بەکاربێنێت بۆ بەرهەمهێنان، دابەشکردن، بڵاوکردنەوە، ناردن یان ئامادەکردنی هەواڵ، داتا، سزا دەدرێت بە زیندان و سزای ماددی"   لە هەمان کاتدا دەربارەی ئەو کەسانەی کە هەواڵ و بەڵگەنامە و داتاکان بڵاودەکەنەوە کە زانیاری کەسی یان سەرچاوەی هەڵە بڵاودەکەنەوە بۆ ڕەشکردن و بچوککردنەوەی خەڵک، دروستکردنی هەواڵ و بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەکان و داتاکان کە زانیاری کەسی یان سەرچاوەی هەڵە بڵاودەکەنەوە.

 

یەکێک لە پارێزەران بە ناوی نەورەس زەغبی کە باسی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی لە تونس کرد ڕایگەیاند کە تێکۆشانی ژنان لە پرۆسەی "بەهاری عەرەبی" دا زۆر دەستکەوتی هەبووە، بەڵام ناسەقامگیری سیاسی کاریگەری لەسەر دۆخەکە هەبووە.

 

"ئەم بەیانییە بە کابوسێک بەخەبەر هاتین"

تونس لەناو ئەو وڵاتانەدایە کە بە "بەهاری عەرەبی" ناسراوە، تاکە وڵات کە سەرکەوتنی تێدا بەدیکراوە سیاسەتی دەستوورییە کە لە مانگی تەمووزی ٢٠٢١ەوە لەلایەن سەرۆک قەیس سەعیدەوە پەیڕەو دەکرێت و دەریخست کە دەستکەوتە دەستووری و سیاسییەکانی تونسیش لە ململانێدان، لە ئەنجامی خۆپیشاندانی جەماوەری لە ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢١دا بە هۆی ئابووری و سیاسیەوە سەرۆک قەیس سەعید بە پێی مادەی ٨٠ دەستووری ٢٠١٤ باری نائاسایی ڕاگەیاند، لەم پرۆسەیەدا سەرۆک وەزیران لەسەر کار لابرا و دامەزراوە دەستوورییە بنەڕەتییەکان لابران،  نەورەس زەغبی بەم وتانە کاردانەوەی نیشاندا: "ئەوەی قەیس سەعید کردی زۆر سەرسوڕهێنەر بوو، گەل باوەڕیان وابوو کە لە سیستمێکی دیموکراتیدا دەژین قسەکانی سەرۆک قەیس سەید بووە هۆی تێکشکانی خەڵک و بەیانی ئەمڕۆ بە کابوسێک بەخەبەر هاتین".

 

"هاوئاهەنگی هاوبەشی ژنان گرنگە"

نەورەس زەغبی ڕایگەیاند کە تونس لە نێوان وڵاتانی بەهاری عەرەبیدا شوێنێکی گرنگی هەیە بەڵام لەگەڵ پەرەسەندنەکاندا ئەم وێنەیە لەرزۆک بووە و محەمەد مونجەف مەرزوکی سەرۆکی پێشووی تونسی بەبیر هێنایەوەو وتی: " ئەو سیناریۆیەی ئێستا هەمان سیناریۆیە کە محەمەد مونجەف مەرزوکی پەیوەندیەکانی لەگەڵ سوریا بڕی، بۆیە هەماهەنگی نێوان ئێمە وەک ژنان لەم بوارەدا گرنگە، پێویستە بزووتنەوە فێمینیستەکانی جیهان لە دژی عەقڵییەتی پیاوسالاری هێزی خۆیان یەکبخەن".

 

نەورەس زەغبی ئاماژەی بەوەدا کە قەیس سەعید پشت بە گەنجان دەبەستێت و وتی: "شتێکی نوێ نییە سەرۆک کۆمار پشت بەو گەنجانە ببەستێت کە ئەویان هەڵبژاردووە، چەمکێک هەیە بەناوی ئازادی ڕادەربڕین و لە ڕێپێوانە ئاشتیخوازەکاندا مرۆڤ دەتوانێت گوزارشت لە بۆچوونەکانی خۆی بکات و دروشم بەرزبکاتەوە، گەنجان ژیانێکی دیموکراتیکیان دەوێت و دژی ئەو ڕیفراندۆمەن کە لەلایەن کەسێکەوە نووسراوە، ئەو گەنجانەی بە بڕیارنامە دەنگیان بەرزکردەوە ڕەوانەی دادگای سەربازی کران، ئەو گەنجانە ماوەی ١٠ ساڵە دژی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دەنگی خۆیان بەرز دەکەنەوە".