لە کەرکوک دایکێک و دوو منداڵی بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا

بەهۆی باران بارین و دروستبوونی لافاو، لە گوندی باجوانی شاری کەرکوک خانویەک داڕما و بەهۆیەوە دایکێک و دوو منداڵی گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە پاشنیوەڕۆی ٨ی ئادارەوە شەپۆلی باران بارینی بەخوڕو تەرزە زۆرینەی شارو شارۆچکەکانی باشوری کوردستانی گرتووەتەوە، لە سنوری پاریزگای سلێمانی و کەرکوک لەچەند شوێنێک لافاو دروست بوو کە زیانی ماددی لیکەوتەوەو لە کەرکوکیش زیانی گیانی بەدوای خۆیدا هێنا.

 

بەپێی زانیارییەکان بەیانی ئەمڕۆ ٩ی ئادار، تەرمی سێ کەس گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی کەیوەن، کە دایکێک و دوو منداڵی بوون و بەهۆی باران و داڕمانی ماڵەکەیان گیانیان لەدەستداوە.

 

بە مەبەستی توێکاری، تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کراون.

.