بۆ پاراستنی سروشت و ژیان: ژن، ژیان، ئازادی

ئەو عەقڵیەتەی کە هێرش دەکاتە سەر ژنان و سروشت لەناو دەبات، هەمان ئەقڵیەتە، ئەمەش لە ڕێگەی هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئەنجام دەدات و کەلێنی نێوان مرۆڤ و سروشت زیاتر و زیاتر دەکات.

بڵاوکراوەی ژنۆلۆژی

 

بەدرێژایی ڕووباری مێژوو، هەموو هۆزێک و تەنانەت لەناو کۆمەڵەکانی ئاژەڵانیشدا، سەرکردە و پێشەنگیان هەبووە، مرۆڤ بوونێکی کۆمەڵایەتییە، پێویستی بە فۆرمێکی خۆبەڕێوەبردن و ڕزق و ڕۆزی هەیە لە ژیانی بەکۆمەڵدا، بەپێی پێویستی گروپەکەیان، مرۆڤەکان شوێنی حەوانەوە و شوێنی مانەوە و سیستەمێکی بەڕێوەبردنیان بۆ خۆیان دیاریکردووە. زۆرجار مرۆڤ بەشێوەیەکی کۆمەڵایەتی خۆیان بەڕێوەبردووە، زۆرجاریش لەڕێگەی سیستمی خانەدان و خێڵەکییەوە بووە، بەڵام ئەو سیستەمەی زۆرترین کاریگەری نەرێنی لەسەر ژنان و کۆمەڵگە دروستکردووە، ئەو سیستمە قۆرخکاریەیە کە بە عەقڵیەتی پیاوی دەسەڵاتدار بنیادنراوە، زیانەکانی چین؟ چۆن کاریگەرییان لەسەر ژیانی ژنان و کۆمەڵگە هەبووە؟ کارەساتی بوومەلەرزە کە بەسەر کۆمەڵگەدا هات تا چەند پەیوەستە بە شێوازی بەڕێوەبردن و خۆبەڕێوەبردنی کۆمەڵگەوە؟ ڕۆڵی دەوڵەت لەو کارەساتە چییە؟

 

کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەسەر ئەو پرسانە لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٣ لە شاری حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا، کە لەلایەن ئەکادیمیستەکانی ژنۆلۆژی، کۆنگرەی ستار، ئیدارەی ناوچەیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێکخرابوو، تیشکی خستە سەر پرسە گرنگەکانی وەک  پێکەوەژیانی ئازاد، ڕۆڵی ژنان لە شارەوانییەکان، پەیوەندی ژنان لەگەڵ سروشت، ڕۆڵی ژنان لە پاراستنی سروشتدا و گفتوگۆیان لەسەر کرا.

 

تێکەڵاوی و پەیوەندی ژن بە سروشتەوە کە بە درێژایی مێژوو کاریگەرییان لەسەریەک هەبووە، هەمیشە لەگەڵ سەرهەڵدانی عەقڵیەتی پیاوی باڵادەست ڕووبەڕووی هێرش بووەتەوە، عەقڵیەتی ملکەچکردنی ژن و سروشت، بۆ فراوانبوونی سیستەمی سەرمایەداری، حوکمڕانی بەسەر جەستە و سروشتێکی مێینەدا، پرسێکی هەڵنەگەڕاوەی ئەو سیستەمەیە.

 

ئەو عەقڵیەتەی کە هێرش دەکاتە سەر ژنان و سروشت لەناودەبات، لەسەر هەمان عەقڵیەت دامەزراوە، لە ڕێگەی هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانەوە، کەلێنی نێوان مرۆڤ و سروشت زیاتر دەکات و کارەساتەکانی لێدەکەوێتەوە. هەر بۆیە ئەو بابەتەی لەلایەن نوفا عەلی، ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژییەوە پێشکەشکرا، باسی لەوەکرد، کە پێکەوەژیان تەنها پەیوەندی نێوان ژن و پیاو نییە کە پێکەوە دەژین، بەڵکو ڕۆڵێکی گرنگ کە ڕێبەر ئاپۆ جەختی لەسەر دەکاتەوە، پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان و سروشتە.

 

"لە سەرەوە ڕوونە، لە خوارەوە کرماوییە"

سیستەمی سەرمایەداریی حوکمڕانی بۆ بەردەوامبوونی خۆی، چەندین شێوازی جیاواز بەکاردەهێنێت، یەکێک لەو شێوازانە ڕاکێشانی سەرنجە بۆ شێوە و ڕواڵەت، لە دەرەوە زۆر جوان و سەرنجڕاکێشە، بەڵام لە ناوەوە خراپبوونێکی زۆر مەترسیدار هەیە کە بەتەواوی ڕەشی بوومەلەرزەکە ئاشکرا دەکات، وەک وتەی گەورەکانمان کە دەڵێن "سەرەوە ڕوونە، لە ژێرەوە کرمییە" بە ڕوونی ئەم ئەقڵیەتەی دەسەڵات نیشان دەدات.

 

پێویستە ئەوە جێبەجێ بکرێت کە عەقڵیەتی ژنێکی ئازادی هەیە

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا زۆرترین سەرنج ڕاکێشرا بۆ کاریگەریی عەقڵیەتی پیاوان لەسەر بواری کارگێڕی بەتایبەت شارەوانیەکان، ئەو عەقڵیەتەیە دەسەڵات دەخاتە ناو پارە و ژیانی مرۆڤەکان دەخاتە مەترسییەوە بۆ پارە و دەستکەوتی ماددی، لادانێکە لە هەست و ویژدانی مرۆڤایەتی، ماڵی خەڵک کراوە بە گۆڕستانی خەڵک، ژیانی خەڵک کراوەتە قوربانی بۆ سوودی ماددی، بۆ نموونە دەرئەنجامی ئەو بوومەلەرزەیەی کە لە سوریا و تورکیا و باکووری کوردستاندا بەدیکرا، لەسەر ئەو عەقڵیەتە دامەزراوە کە خاڵییە لە ویژدان و هەستی مرۆڤایەتی، لەم بارودۆخەی ئێستادا ئەوەی پێویستە بەڕێوەبردنی شارەوانیەکانە بە زانایی ژنان، بەڵام چارەسەر زانایی ژنێکی ئازادە، لە هەمان کاتدا باس لەوە کرا کە، ژنێک بە عەقڵێکی ئازاد ئەرکی شارەوانیی خۆی جێبەجێ بکات، زیانێکی زۆری بۆ پیاوێکی دەسەڵاتدار دەبێت.