داوا لە وەزارەتی داد کرا پێشێلکارییەکان بوەستێنن
نوران ئیمیر، پەرلەمانتاری هەدەپە ئەمڕۆ لە چالاکی "ئێشکگری دادپەروەری" قسەی کرد و وتی: "بەڕێز ئۆجەلان بە تایبەتی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا نەیتوانیوە لەگەڵ خانەوادە و پارێزەرەکانی کۆببێتەوە، چونکە ئەم دەسەڵاتە یاسا پێشێل دەکات.
ناوەندی هەواڵ
پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە ماوەی ١٤ ڕۆژە لە دژی گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی لە ئێشکگری دادپەروەریدان، لە چالاکییەکەی ئەمڕۆدا پەرلەمانتاران ڕەمزیە تۆسون، مەحمەت ڕوشتو تیریاکی، مەحموت جەلادەت گەیدالی، ئیرۆڵ کاتیرجیۆغلو، ئەرداڵ ئایدەمیر، کەمال بولبول، کەمال پەکۆز، حسێن کەچماز، موعەزیز ئۆرهان ئیشک و نوران ئیمیر بەشدارییان کرد.
نوران ئیمیر وتارێکی پێشکەشکرد و وتی: ئێمە وەک پەرلەمانتارانی هەدەپە بۆ شکاندنی گۆشەگیری لە ئیمراڵی دەستمان بە چالاکی کردووە، ئەم کارەمان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە بەردەم وەزارەتی داددا بەڕێوەچوو، بەڵام بەداخەوە جارێکی تر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گەمارۆدراین و ڕێگەیان بە چالاکییەکەمان نەدا، پاشان ئێمە هەموو ڕۆژێک لە بەردەم پەرلەمان بەردەوام دەبین لە چالاکییەکەمان.
"دەیەوێت وڵات لە ژێر تاریکیدا بمێنێتەوە"
لە درێژەی قسەکاندا نوران وتی: ماوەیەکی زۆرە گۆشەگیرییەکی تەواو لە کەسایەتیی بەڕێز ئۆجالان و لە هەموو زیندانەکاندا هەیە، ئەم گۆشەگیرییە کاریگەری خۆی لەسەر عەقڵییەتی هەموو مرۆڤایەتی و سیاسەتی ئەم وڵاتە و سیاسەتەکانی جەنگ نیشان دەدات، دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە پێداگری لەسەر گۆشەگیری دەکەن، بەتایبەتی بەپێی ئەو سیاسەتە شەڕانەی ئەمڕۆ پەیڕەوی دەکەن و دەیەوێت ئەو وڵاتە لەژێر تاریکی و ئاژاوەدا بمێنێتەوە، لە هەمان کاتیشدا کردەوەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و یاسا ئەنجام دەدات.
دەشڵێت: ئێمە وەک هەدەپە لە هەموو هەلومەرجێکدا لە تێکۆشانداین لە دژی هەموو ئەو زوڵم و فشارانەی کە لەسەر گەل دەکرێت، یاسایەکی تایبەت لە دوورگەی ئیمراڵی جێبەجێ دەکرێت، ئەم یاسا تایبەتە دەبێت لەسەر بنەمای خۆی و ئەو شوێنەی کە دەسەڵاتی خۆی بەدەستەوەیە ئاشکرا بکرێت، لە ٢١ی کانوونی یەکەمەوە دەیان پەرلەمانتار کار لەسەر ئەوە دەکەن کە لە ئیمراڵی چی ڕوودەدات، بۆچی ئەو دەرگایە ناکەنەوە؟ دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لە بەرامبەر چالاکییەکان بێدەنگن.
دەبێت ئەم پێشێلکارییە بوەستێنن
پارێزەرانی بەڕێز ئۆجەلان لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو نزیکەی ٣٠٠ جار داوایان لە وەزارەتی داد کردووە، بەڵام هیچ وەڵامێکی ئەرێنی نەدراونەتەوە، هەروەها سی پی تی بۆ چاوپێکەوتنێک چووبووە دوورگەی ئیمراڵی، بەڵام دەرکەوت کە ئۆجالان لەگەڵ سی پی تی چاوپێکەوتنی نەکردووە، لەگەڵ زیادبوونی نیگەرانییەکان، پەرلەمانتارانی هەدەپە دەیانەوێت دەستبەجێ دەسەڵاتی ئاکەپە دەرگای ئیمراڵی بکاتەوە و شاندێکی سەربەخۆ و پارێزەر و شاندی ئێمە بچنە دوورگەی ئیمراڵی و ئەم پێشێلکارییە بوەستێنن.