ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشەنگایەتی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی دەکەن
لەپێناو پێشخستنی یەکسانی جێندەری لە جیهاندا، نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ژنان لە داڤۆس پێشەنگایەتی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی دەکەن.
ناوەندی هەواڵ
ژنان لە جیهاندا ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە، بەپێی هەواڵێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ژنان، نزیکەی یەک لە هەر سێ ژنێک لە تەمەنیاندا لانیکەم جارێک تووشی توندوتیژی جەستەیی یان سێکسی بووەتەوە، لە بەرامبەردا ژنان لە تێکۆشاندان دژی هەڵاواردنی ڕەگەزی و چینایەتی و دوورخستنەوەیان لە بوارەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری و ...هتد.
لەسەر ئەو بنەمایە، نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ژنان پێشەنگایەتی کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی دەکات، کە لە ڕۆژانی ١٦-٢٠ی کانوونی دووەم لە داڤۆسی وڵاتی سویسرا دەبەسترێت.
ئەمساڵی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی بە ناوی "هاوکاری لە جیهانێکی پارچەپارچەدا" دەبێت، ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشەنگایەتی گفتوگۆکان دەکەن کە سەرنجیان لەسەر چارەسەرکردنی یەکسانی ڕەگەزییە لە بواری ئابووریدا، چونکە لە کۆڕبەندەکەدا سەدان نوێنەری حکومەتەکان، بازرگانەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بواری ئابووری بەشداری تێدا دەکەن.