درێژەی ناڕەزایی شۆڕشگێڕانە
سەرەڕای سەرکوتکارییەکانی ڕژێمی ئێران، ناڕەزایەتییەکانی گەل لە سەرتاسەری وڵاتدا بەردەوامە.
ناوەندی هەواڵ
نزیكەی مانگێك بەسەر دەستپێكردنی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەكانی خەڵكی ئێراندا تێدەپەڕێت و خەڵك سەرەڕای سەركوتكردنی توندی ناڕەزایەتییەكان بەردەوامن لە خۆپیشاندان.
دۆخی ئەمنی و سەرکوتی توند لە پارێزگای سنە و بە تایبەتی لە شاری سنە بەردەوامە. سەرەڕای ئەوەش گەل بەردەوامە لە ناڕەزایەتییەکانیان و لە هەندێک شوێن لەگەڵ هێزە تایبەتەکان ڕووبەڕوو بوونەوە دروستبوو، . لە گەرەکی مێهری شارەکە، خەڵک لە باڵکۆن و پەنجەرەکانیانەوە دروشمی "مەرگ بۆ دیکتاتۆر" و "ژن، ژیان، ئازادی"یان دەوتەوە.
خهڵكی ئههواز له ئێوارهی پێنجشهممهوه تا بهرهبهیانی ههینی (١٤ی تشرینی یهكهم) له شهقامهكاندا بوون و به دروشمی "سنه، زاهیدان، چاوی ڕووناكی ئێران" له دژی سهركوتی توندی خهڵك له شارهكانی سنه و زاهیدان ناڕهزایهتییان دهربڕی.
لە مەریوان، بانە، کانیدینار، دێهگۆلان، ئیلام، سەقز، بۆکان، کرماشان، مهاباد، ئەراک، ئەسفەهان، تاران، شیراز، مازەندەران، کەرەج، نەجەفە ئاباد و زۆر شاری دیکەی ئێران، خەڵک هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە کوشتنەکانی حکومەت ئەنجامی دەدات زوڵم و زۆرداری دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی نیشاندا، ئەم ناڕەزایەتیانە لە زۆرێک لە شارەکان و بەتایبەت ناوچە کوردنشینەکان، سەرکوتێکی توند و تەقاندنی فیشەکی جەنگی و دەمانچەی جەنگی لەگەڵدا بوو. هەروەها ئەفسەرەکان بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران گازی فرمێسکڕێژ و باتۆنیان بەکارهێناوە.
ئەفسەرێکی پۆلیسی شاری سنە هەواڵی ماندووبوونی لەڕادەبەدەری ئەو ئەفسەرانەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە بەشێکیان بە هۆی کەمخەوی و ماندوێتی ناچاربوون دەمامکەکانیان بەسەر چاوەکانیاندا ڕابکێشن و بخەون. لە هەمانکاتدا خەڵکی ناڕازی ماندوو نەناسانە بەردەوامن لە ناڕەزایەتی دەربڕین.