بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی لە شەنگال چادر هەڵدرا

بەبۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم، دوێنێ گەنجان و ژنان لە شەنگال چالاکییەکیان ئەنجامدا، لە چالاکیەکە داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.

شەنگال

 

لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی لە سوریا دەرکرا و لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بە بارمتە گیرا و دەوڵەتی تورک ڕادەستی دەوڵەتی تورک کرا، هەموو خەڵک ٩ی تشرینی یەکەم بە ڕۆژی دەستپێکردنی پیلانگێڕی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێناسە دەکەن، هەروەها لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا ڕێککەوتننامەیەک لە لایەن دەوڵەتی عێراق و تورکیا و پەدەکە لە دژی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال واژۆکرا، کە بە فکر و هزری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دامەزرا خەڵکی شەنگالیش ئەم ڕێککەوتنە بە بەردەوامی پیلانگێڕییەکە پێناسە دەکەن.

 

لەو چوارچێوەیەدا، بە پێشەنگایەتیی یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال و یەکێتی گەنجانی شەنگال، دوێنێ چالاکییەکی چادرهەڵدان دەستیپێکرد چالاکییەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و خەڵکێکی زۆر سەردانی دەکەن.

 

چالاکییەکە لە باخچەی سەرۆک ئاپۆ لە دۆڵی کێرسی بەڕێوەچوو چەندین وێنە و پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵواسرابوون، هەروەها کتێبەکانیشی نمایش کران.

 

"گەنجان ئەرکی شۆڕشگێڕانەی خۆیان جێبەجێ دەکەن"

ئەمڕۆ ئەنجومەنی گەل و ژنانی گوندی دیگۆر لە سەردانیان بۆ چالاکییەکە داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد لەسەر ناوی گەنجانی شەنگال، سارا بۆتان، ئەندامی کۆردیناسیۆنی یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال بەخێرهاتنی میوانانی کرد و ڕایگەیاند، کە وەک گەنجان ئەرکی شۆڕشگێڕانەی خۆیان جێبەجێ دەکەن و وتی: "ئێمە پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم شەرمەزار دەکەین ئەم پیلانگێڕییە بە رێکەوتنەکەی ٩ی تشرینی یەکەمی لەسەر کۆمەڵگەی ئێزدیمان بەردەوامە زۆر هێرش دەکرێتە سەر کۆمەڵگاکەمان چونکە ئێمە بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆمان هەڵبژاردووە ئەم هێرشانە بە پشتیوانی دەوڵەتەکان ئەنجام دەدرێن و هەموو دەوڵەتەکان پشتگیری دەکەن".

 

ڕەیحان حەسەن، ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ئێزدی لە گوندی دیگۆر قسەی کرد و سوپاسی گەنجانی کرد و وتی: "سەرەتا سوپاسگوزاریی خۆمان ئاراستەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین کە ئەمڕۆ بە بیرکردنەوەکانی لەسەرپێین وەک کۆمەڵگای ئێزدی پێویستە بەردەوام بین لە چالاکیەکانمان بەبێ وەستان تا ئازادی جەستەیی رێبەری ئاپۆ بەدەست دەهێنین".

 

چادرەکە تا سێ ڕۆژ بە کراوەیی دەمێنێتەوە

بەرچەم شەنگالی، ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگالیش سەبارەت بە ئامانجی چالاکیەکە قسەی بۆ کردین و وتی: "بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنج ئەمڕۆ لێرە ئامادەین ئێمە بە ئاواتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ چادرمان دانا، هەموومان دەزانین کە ئەگەر سەرۆک ئازاد نەبێت ژنان ئازاد نابن، خەڵکێکی زۆر سەردانی چادرەکە دەکەن و سیمینارێک لەبارەی سەرۆکایەتیەوە پێشکەش دەکەین و کتێبەکانی ڕێبەری ئاپۆمان پێشکەش کردووە ئێمە وەک ژنانی گەنج هێرشەکانی سەر شەنگال لە گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەر ئاپۆ جیا ناکەینەوە ئێمە هەمیشە خەبات دەکەین هەتا ئازادی جەستەیی رێبەرەکەمان مسۆگەر دەبێت".

 

چالاکییەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بە سەردانی ژمارەیەک لە ڕێکخراو و دەزگای خۆبەڕێوەبەری بەردەوام دەبێت.