لە غەززە ژمارەی گیان لەدەستدان بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە

وەزارەتی تەندرووستی غەززە، بڵاویكردەوە لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣٤ هەزار و ١٥١هاوڵاتیی غەزە كوژراون و ٧٧ هەزار ٨٤ كەسیش برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندرووستی غەززە و وەزارەتی تەندرووستی ئیسرائیل، لە بارەی ژمارەی كوژراو و بریندارەكانی جەنگی نێوانیانەوە، لە دوو ڕاگەیاندراوی جیادا زانیارییان بڵاویكردەوە.

 

بەهۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە تا ئێستا ٣٤ هەزار و ١٥١ هاوڵاتیی لە غەززە كوژراون، هەروەها ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە ٧٧ هەزار و ٨٤ كەس.

 

ئاماژە بەوەش كراوە، بەهۆی شەڕ و پێكدادان و بۆردوومانەكانی سوپای ئیسرائیل، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٥٤ كەس لە غەزە كوژراون و ١٠٤ـی دیكەش بریندار بوون، ئەوەش خراوەتەڕوو، ١٩٩ ڕۆژە هێرش و بۆردوومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامە، هەروەها ١٠ هەزار نەخۆشی شێرپەنجە هەیە، كە بەبێ چارەسەر ماونەتەوە.

 

وەزارەتی تەندرووستیی ئیسرائیلیش بڵاوی كردووەتەوە ژمارەی كوژراوانی وڵاتەكەیان بەهۆی هێرشەكانی حەماسەوە گەیشتووەتە هەزار و ٤٠٠ كەس، نزیكەی پێنج هەزاری دیكەش برینداربوون.