غەزال و ڕێحانە پاکزاد دەستگیرکران
دوو ژنی گەنجی بەهایی کە خوشکن و دانیشتووی شاری زاهیدانن لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
ناوەندی هەواڵ
دوو ژنی گەنجی بەهایی کە خوشکن و دانیشتووی شاری زاهیدان بە ناوەکانی غەزال پاکزاد دیزاینەری جلوبەرگ و ڕێحانە پاکزاد ڕاهێنەری مەلەوانی ژنان لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنەکە و تۆمەتبارکردنی ئەم دوو ژنە گەنجە بەهاییەی دانیشتووی شاری زاهیدان نییە.
هەر کە ئەو دوو هاووڵاتییە بەهایییە دەستگیرکران، پەیجەکانی ئینستاگرامی ئەو دوو هاووڵاتییە بە تەواوی سڕانەوە، لە پەیجی بەکارهێنەرەکەیاندا نامەیەک بەم پەیامەی خوارەوە نووسرا: بەهۆی پابەندنەبوون بە یاساکانی کۆماری ئیسلامی و بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی تاوانکاری، ئەم دوو لاپەڕەیە دەستی بەسەردا گیرا و بەڕێوەبەرەکانیان لێپێچینەوەیان لەگەڵدا کرا.