"ئەم ڕەفتارەی ئاسایشی پەدەکە جێبەجێکردنی سیاسەتی تورکیایە"

بەشێک لە ڕۆژنامەنووس، چالاکوان، نووسەر، ڕۆشنبیر و کەسایەتی باشووری کوردستان دژی دەرکردنی ئەندامانی نوێنەرایەتی هەدەپە لە شاری هەولێر و ئاڕاستەکردنیان بۆ شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەشێک لە ڕۆژنامەنووس، چالاکوان، نووسەر، ڕۆشنبیر و کەسایەتی باشووری کوردستان دژی دەرکردنی ئەندامانی نوێنەرایەتی هەدەپە لە شاری هەولێر و ئاڕاستەکردنیان بۆ شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکەن، "ئەم ڕەفتارەی ئاسایشی ( پارتی ) لەلایەکەوە جێبەجێکردنی سیاسەتی تورکیایە، لەلایەکی تریشەوە هێندەی تر دابڕانی شارەکانە لە یەکدی و پێشاندانی سلێمانییە وەک ناوەندی چالاکی پارتی کرێکاران و هێندەی تر گەمارۆدانی و فشارخستنەسەریەتی".

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ڕاگەیەندراوێک بۆ ڕای گشتی خەڵکی کوردستان

بۆ: نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان

ڕۆژی ٤ تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ کە هاوکاتە لەگەڵ دانانی قەیوم لە شاری ماردین لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە، ئاسایشی گشتی هەولێر بانگی نوێنەرانی هەدەپە(دەم پارتی ) و دەستەی بەڕێوەبەری نوسینگەی هەولێر دەکەن کە چوار کەسن.

 

دوای ئەوەی زانیارییان لێوەردەگرن و ماوەی دوو کاتژمێر لەناو ئاسایش گلیان دەدەنەوە و وێنەیان دەگرن، پاشان دوویان بە تاکسی و لە ژێر چاودێری هێزێکی ئەمنییەوە بەرەو سماقوڵی  و، ئەو دووەی دیشیان بەرەو دێگەڵە دەگوێزنەوە و لە هەولێر دەریاندەکەن  هۆشداریان پێدەدەن کە بۆیان نییە بۆ هەولێر بگەڕێنەوە، ئەمە لەکاتێکدا کە ئەم حزبە لە تورکیا حزبێکی رێگا پێدراوە و ئۆفیسی هەیە و چالاکی دەکات، ئۆفیسەکەی هەرێمیشیان نوێنەرایەتی فەرمی پارتێکی یاسایین ، ئەندامەکانیشیان لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووکاندان و پەنابەری سیاسین و هیچ تاوان و هەڵەیەکیان نەکردوە.

 

ئەم ڕەفتارەی ئاسایشی ( پارتی ) لەلایەکەوە جێبەجێکردنی سیاسەتی تورکیایە، لەلایەکی تریشەوە هێندەی تر دابڕانی شارەکانە لە یەکدی و پێشاندانی سلێمانییە وەک ناوەندی چالاکی پارتی کرێکاران و هێندەی تر گەمارۆدانی و فشارخستنەسەری، چونکە لە میدیای تورکیادا هەواڵەکە بەو جۆرە بڵاوکراوەتەوە کە ئەمانە پەیوەندییان بە پارتی کرێکارانەوە هەیە، بۆیە نووسینگەکەیان داخراوە و بۆ سلێمانی دەرکراون، لە کاتێکدا ئەوان هەموویان کەسانی مەدەنیین و ساڵانێکە کار و خەباتی مرۆیی و سیاسی و مەدەنی ئەنجام دەدەن.

 

ئەم ڕێوشوێنە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لە چەند ڕۆژی ڕابوردوودا باسی یەک هەرێم و یەک حکومەتی دەکرد، بەڵام ئەم ڕەفتارانە پێچەوانەی ئەو لێدوانەیە و سەلماندنی دوو ئیدارەیی و تۆخکردنەوەی سنوری دێگەڵەیە، جگە لەوەش بۆ دەبێت، کوردستان لانەی دەزگای فەرمی و سیخوڕییەکانی دەوڵەتانی دراوسێ و بنکەو بارەگا ئاشکراو نهێنییەکانیان بێت، بەڵام جێگای تێکۆشەرانی مەدەنی پارچەکانی تری تێدا نەبێتەوه کە یاساو دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێم ئەو مافەی پێداون.

 

ئێمە لە کاتێکدا بەتوندی دژی ئەم جۆرە ڕەفتارە و هاوشێوەکانیان دەوەستینەوە لەهەر شوێنێکی هەرێم بێت، هاوکات ئەرکی نەتەوەیەکگرتوەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤە فشار بخەنە سەر دەسەڵاتدارانی هەرێم لە هەولێر و سلێمانی ڕێگەی چالاکی سیاسی ئازادیخوازانی باکور و رۆژهەلآت و رۆژئاوا بدرێت و ژیان و سەلامەتییان پارێزراو بێت و پیلانیان لەدژنەگێڕدرێت.

 

ناوەکان:

١-عەباس قادر عەبدوڵا، مافناس، کۆیە

٢- بارزان شەلال، مامۆستا، کۆیە

٣- فەرەیدون مامەند نەسرەدین، مامۆستا، کۆیە

٤- فەرمان مەحمود مراد، شانۆکار، کۆیە

٥- بڕوا ڕەسول ئەحمەد، مامۆستای زانکۆ، کۆیە

٦- بەرهەم لەتیف، رۆژنامەنوس

٧- نێچیر لەتیف، رۆژنامەنوس

٨- شادیار شۆڕش، ڕۆژنامەنوس

٩- زانا مستەفا، ڕۆژنامەنوس

١٠- ئاراس ئیبراهیم، ڕۆژنامەنوس

١١- بڕوا عبدولڕەحمان، ڕۆژنامەنوس

١٢- دارۆ ئامانج حەمەڕەش، چالاکوان

١٣- بەهرە عومەر، ڕۆژنامەنووس

١٤- ڕامیار ابوبەکر، ڕۆژنامەنوس

١٥- میران عەبدوڵا، رۆژنامەنوس

١٦- هەوار محەمەد، چالاکوان

١٧- فوئاد زیندانی، چالاکوان

١٨- شۆرش خدر تۆفیق، چالاکوان

١٩- د. حەکیم عبدالكريم عبدالرحيم، چالاکوان

٢٠- خالید قادر محمد، چالاکوان

٢١- نذیر میکائیل، چالاکوان

٢٢- پەروا عەلی حەمە، پەرلەمانتاری پێشوو

٢٣- نزار محەمەد، چالاکوان

٢٤- سازگار عەبدوڵا، چالاکوان

٢٥- لەتیف فاتیح فەرەج، نوسەر

٢٦- کنێر عەبدوڵا، نوسەر

٢٧- زریان محمد سعید، چالاکوان

٢٨- لەيلا قاسم حسن، چالاکوان

٢٩- سەروەر قەرەداغی، پارێزەری ژینگە

٣٠- قاسم مەرزانی، چالاکوان

٣١- شكروڵا حمدئەمین، چالاکوان

٣٢- شاڵاو مەحمود ساڵح، چالاکوان

٣٣- چرۆ شوانی، پارێزەر

٣٤- حسن مارف، چالاکی ناوەندی تەندروستی

٣٥- ئارام هادی، ڕۆژنامەنوس

٣٦- شار حمەئەمین، چالاکوان

٣٧- بکر شێخ سلام، ماف پەروەر

٣٨- نەوزاد ساڵح، ڕۆژنامەنوس

٣٩- بەختیار مستەفا، رۆژنامەنوس

٤٠- سمکۆ سابیر، نووسەر

٤١- سوارە محمود حسن، ڕۆژنامەنوس

٤٢- نەورۆز فازیل محمد، چالاکوانی سیاسی

٤٣- روناک مجید فتاح، چالاکوان

٤٤- هەرێم مەحمود سەمەن، چالاکوان

٤٥- ڕەوشەن قاسم، ڕۆژنامەنوس

٤٦- رێبین شەمامی، پارێزەر

٤٧- کاوە مورشید، چالاکوان و پێشمەرگەی دێرین

٤٨- ئارام هادی، ڕۆژنامەنوس

٤٩- شار حمەئەمین، چالاکوان

٥٠- بکر شێخ سلام، ماف پەروەر

٥١- نەوزاد ساڵح، ڕۆژنامەنوس

٥٢- بەختیار مستەفا رۆژنامەنوس، سلێمانی

٥٣- نامۆ مەجید، چالاکوان و نوسەر

٥٤- عەبدولرەحمان فارس(ئەبو کاروان)، پەرلەمانتاری پێشوو

٥٥- د. ڕازاو محەمەد فەرەج، پەرلەمانتاری پێشوو

٥٦- گەشە دارا حەفید، پەرلەمانتاری پێشوو

٥٧- کارزان فازل، چالاکوان

٥٨- هیوا سەید سەلیم، نوسەر

٥٩- دەشتی بەرزەواری، چالاکوان

٦٠- فەرمان ڕەشاد، ڕۆژنامەنووس

٦١- ڕێباز فاروق، چالاکوانی مەدەنی

٦٢- هەرێم عەباس یاسین، چالاکوان

٦٣- کاوە نادر قادر، نووسەر

٦٤- ئیدریس سەدیق حەمەدئەمین، چالاکوان

٦٥- عەلی مەحمود، چالاکوان

٦٦- عباس نادر، چالاکوان

٦٧- فاتح مستەفا، چالاکوان

٦٨- بایزید کەریم، چالاکوان

٦٩- زیتۆ ئیسماعیل چالاکوان

٧٠- رەسول عەلی، چالاکوان

٧١- کاوە محەمەد، نوسەر، پەرلەمانتاری پێشوو

٧٢- مەحمود رەزا، نوسەر، پەرلەمانتاری پێشوو

٧٣- نیاز عەزیز، توێژەر، نوسەر

٧٤- پەیمان عێزەدین، پارێزەر

٧٥- ئەبوبەکر عومەر عەبدوڵا، پەرلەمانتاری پێشوو

٧٦- ئازاد چالاک، رۆژنامەنووس، پەرلەمانتاری پێشوو

٧٧- ئومێد محەمەد ساڵح، رۆژنامەنوس و شارەزایی دادوەری

٧٨- رەفیق غەفور، چالاکوان

٧٩- د. کامل عومەر، مامۆستای زانکۆ

٨٠- ئارام جەمال، چالاکی مەدەنی

٨١- سەلاح رەشید، نوسەر

٨٢- کاوان فەرەج، نوسەر

٨٣- سان ساراڤان، میدیاکار

٨٤- یاسین عومەر ئیبراهیم، نوسەر

٨٥- ئاسۆس ئەحمەد هەردی، رۆژنامەنووس

٨٦- عەلی کەریمی- نوسەر

٨٧- زاهیر عەبەرەش، نوسەرو شانۆکار

٨٨- ئیبراهیم مەجید فەرەج، مامۆستای زانکۆ

٨٩- د. شێرکۆ حەمە ئەمین، مامۆستای زانکۆ

٩٠- د. سەهل، دەزگای ستاندەر

٩١- هاشم مستەفا، چالاکوان

٩٢- هێمن سێکانی، چالاکوانی سیاسی

٩٣- هەنگاو هاشم، چالاکوانی سیاسی

٩٤- د. محەمەد یانی، نوسەرو پەرلەمانتاری پێشوو

٩٥- د. محەمەد گەردی، چالاکوانی سیاسی

٩٦- پەروین عەزیز، چالاکوان

٩٧- ئارا شوکر لەتیف، چالاکوان

٩٨- عەلی زەنگەنە، چالاکوانی سیاسی

٩٩ – ئیحسانی مەلا فواد، رۆژنامەنوس

١٠٠- پەروین شوکر لەتیف، چالاکوان

١٠١- تاریق فاتیح، سەرنوسەری رۆژنامەی هاوڵاتی

١٠٢- سەفوەت رەشید، پارێزەر

١٠٣- کامەران خدر، ستاندەر

١٠٤- ئەحمد خالد، چالاکوان

١٠٥- شوان محەمەد، رۆژنامەنوس

١٠٦-باران گەرمیانی، ڕۆژنامەنووس

١٠٧- عەبدولکەریم عەلی نەجم، نوسەر