تەرمی ڕۆژین کابایش دۆزرایەوە

تەرمی ڕۆژین کابایش، خوێندکاری زانکۆی وان یوزونجو یڵ، کە ماوەی ١٨ ڕۆژە بێسەروشوێن بوو، لە کەناری دەریاچەی وان دۆزرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژین کابایشی تەمەن ٢١ ساڵ، خوێندکاری قۆناغی یەکەمی فاکەڵتی پەروەردەی زانکۆی ڤان یوزونجو یڵ، بەشی پەروەردەی پێش قوتابخانە، لە ٢٧ی ئەیلولەوە لەو کەمپەی کە تێیدا دەمێنێتەوە هیچ هەواڵێکی لێ نەبوو. دوای ١٨ ڕۆژ گەڕان، دوێنێ لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، تەرمی ڕۆژین لە کەنار دەریاچەی وان دۆزرایەوە.

 

دوای دیارنەمانی ڕۆژین، ئۆپەراسیۆنی گەڕان دەستی پێکرد، لە ڕۆژی ١٣ی گەڕانەکەدا، دوای ئەوەی دانتێلێک کە پێدەچێت هی ڕۆژین بێت، لە کەناری دەریاچەکە دۆزرایەوە، گەڕانەکە چڕتر بووەوە. لە ماوەی ڕابردوودا زانیاری درا کە لە سەیرانگای ناوچەی مۆڵاقاسیم سەر بە ناوچەی توشبا تەرمێک بینراوە، ئەو تیمانەی ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون ڕایانگەیاندووە کە تەرمەکە هی ڕۆژینە.