لە تورکیا تاوانەکانی دژی منداڵان بە ڕێژەی  ٪٨٩.٩ زیادی کردووە

لە تورکیا توندوتیژی و دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان زیادی کردووە، بەپێی داتاکانی پەیمانگای ئاماری تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٢٥٩ هەزار و ١٠٦ منداڵ دەستدرێژییان کراوەتە سەر، ئەمەش بە واتای زیادبوونی ٪٨٩.٨.

ناوەندی هەواڵ

 

لەگەڵ ڕووداوی نارین گۆرانی تەمەن ٨ ساڵ، کە لە ئامەد وونبوو و دوای ١٩ ڕۆژ تەرمەکەی دۆزرایەوە، جارێکی دیکە ڕووداوەکانی توندوتیژی و دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان لە تورکیا هاتە ئاراوە، تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لەم ساڵانەی دواییدا توندوتیژی و دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان تیایدا زیادی کردووە.

 

سیاسەتی بێ سزای تاوانبارانی توندوتیژی و دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان، بووەتە هۆی زیادبوونی ئەم تاوانانەی دژی منداڵان. دۆسیەی لەیلا ئەلدەمیر، کە لە ساڵی ٢٠١٨ لە ئاگری دوای ئەوەی ڕفێندرا و دەستدرێژی کرایە سەر، تا ئێستا کەس لەسەری دەستگیر نەکراوە. لە دۆسیەی ڕەبیعە ناز، لێکۆڵینەوەیەکی توند ئەنجام نەدراوە و بڕیار دراوە بەدواداچوون بۆ تۆمەتباران نەکەن، لەبەر ئەوەی بەڵگە دۆزراوەکان سەرنجی بەرپرسانی ڕاکێشا، هەوڵی داخستنی دۆسیەکە دەدەن.

 

بەپێی داتاکانی پەیمانگای ئاماری تورکیا-TUIK ژمارەی منداڵانی دەستدرێژیکراو لە ساڵێکدا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

٢٠١٤: ١١ هەزار و ٩٥

٢٠١٥: ١٦ هەزار و ٢٥٨

٢٠١٦: ٢٢ هەزار و ٦٥٥

٢٠١٧: ٢٣ هەزار و ٧١٣

٢٠١٨: ٣٢ هەزار و ٧٥٩

٢٠١٩: ٣١ هەزار و ٤٤٥

٢٠٢٠: ١٨ هەزار و ٤٥٠

٢٠٢١: ٢٤ هەزار و ٤٣٢

٢٠٢٢: ٣١ هەزار و ٨٩٠

٢٠٢٣: ٢٥٩ هەزار و ١٠٦

 

بێ سزایی هۆکاری زیادبوونی دەستدرێژی سەر منداڵانە

سیاسەتەکانی بێ سزادان و هەوڵدان بۆ تاوانبارکردنی منداڵان لەلایەن حکومەتی تورکیاوە، هۆکاری زیادبوونی ئەو هێرشانەن و لە ساڵی ٢٠٢٣ دا ئەم دەستدرێژییانە بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

 

لە تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٤٠ هەزار و ٧١٣ دۆسیەی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان تۆمار کراوە، هەروەها ساڵێک لەمەوبەر ٢٥ هەزار و ٤٢٥ دۆسیە زیادی کردووە، لە ساڵی ٢٠٢٣دا دەسەڵاتدارانی دادوەری سەیری کۆی گشتی ٦٦ هەزار و ١٣٨ دۆسیەی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵانیان کردووە، هەندێک لەو دۆسیانە بەم ئانجامانە گەشتوون؛

 

بڕیار لەسەر ١٤ هەزار و ٩١٩ حاڵەت دراوە.

بڕیاری سزادان لە شەش هەزار و ٦٥٨ حاڵەتدا دراوە.

بڕیاری بێتاوانی لە شەش هەزار و ٢١١ دۆسیەدا دراوە.

لە دۆسیەکانی سزادان ٧ هەزار و ٨٨ کەس بە تاوانی دەستدرێژی سێکسی سزا دراون.