دوای زیندانیکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پەریسا ساڵحی دراوە

هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی پەریسا ساڵحی و هەوڵی دەستگیرکردنیان دا، لە کاتێکدا پەریسا لە زینداندایە.

ناوەندی هەواڵ

 

پەریسا ساڵحی، ڕۆژنامەنووس، لە زیندانی کەچۆی زیندانی کراوە، بەڵام فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە و هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵەکەی.

 

بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە، محەممەد ڕەزا ساڵحی، برای پەریسا ساڵحی، ڕایگەیاندووە، ٨ی ئایار هەشت ئەفسەر بە فەرمانی دەستگیرکردنی پەریسا ساڵحی هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی و بەنیازی دەستگیرکردنی بوون، ئەوەشی خستووەتەڕوو کە پەریسا ساڵحی لە ٢٨ی نیساندا بۆ تێپەڕاندنی سزای زیندانییەکەی چووەتە بەردەم یاسا.

 

هەروەها ڕایگەیاندووە کە سەرەڕای ڕوونکردنەوەی بنەماڵەکە، ئەفسەرەکان بەردەوام بوون لە هەوڵی دەستگیرکردنی و دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلی تایبەتی خۆی و ئەندامانی خێزانەکەی، سووکایەتی و هەڕەشەشیان کردووە.

 

لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣دا ماڵی پەریسا ساڵحی لە شاری کەرەج لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پشکنینی بۆ کرا و دواتر لە ٢٠ی تشرینی دووەمی هەمان ساڵدا بانگهێشتی داواکاری گشتی شارەکە و تۆمەتبار کرا و بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

 

ناوبراو بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە ٥ مانگ زیندان، ٢ ساڵ دوورخستنەوە، ٢ ساڵ قەدەغەکردنی گەشت و ٢ ساڵ قەدەغەکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سزا درا و دەربڕینی هاوسۆزی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی هەرات یەکێک بوو لە نموونەکانی ئەم تۆمەتانە.