بریجیت گارسیا، گەنجترین سەرۆکی ئیکوادۆر کوژرا

بریجیت گارسیای تەمەن ٢٧ ساڵ، گەنجترین سەرۆکی شارەوانی ئیکوادۆر و یاریدەدەرەکەی بەناوی جایرۆ لوور کوژران، تەرمەکانیان لەناو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزرانەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

تەرمی بریجیت گارسیای تەمەن ٢٧ ساڵ، گەنجترین سەرۆکی شارەوانی ئیکوادۆر و یاریدەدەرەکەی بەناوی جایرۆ لوور کوژران، تەرمەکانیان لەناو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزرانەوە، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان بریجیت گارسیا و جایرۆ لوور بە چەک کوژراون و لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە دەستیپێکردووە.

 

"لە ئیکوادۆر کەس پارێزراو نییە"

بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی وڵاتەکە، کە بریجیت گارسیا ئەندامی بوو، ڕووداوەکەی بە "کوشتن" ناوبرد، ڕافائێل کۆریا، دامەزرێنەری پارتەکە و سەرۆکی پێشووی دەوڵەت وتی: من سەرم سوڕماوە و هیچ شتێک نابینم بیڵێم،هیچ کەسێک لە ئیکوادرۆ پارێزراو نییە.

 

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا فێرناندۆ ڤیلاڤیسێنسیۆ، کاندیدی سەرۆکایەتی وڵات بەهۆی تیرۆرکردنەکەیەوە گیانی لەدەستدا. فێرناندۆ ڤیلاڤیچیۆ، کە بە هەڵوێستی دژە هەژاری ناسراوە، لە کاتی شۆفێریکردندا لە کیتۆی پایتەخت لە ٩ی ئابی ٢٠٢٣،  لەلایەن هێرشبەرێکەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.