تۆمەتبارێک بەهۆی هەڕەشەیەکەوە دەستگیر کرا

تۆمەتبارێک دەستگیر کراوە، کە هەڕەشەی لە ژنێک کردووە و لەبەرامبەردا بڕێک پارەی لەو ژنە وەرگرتووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ و بە هاوكاری بنكەی پۆلیسی بازیان تۆمەتبارێکیان دەستگیر كرد، كە هەڕەشەی لە ژنێک کردبوو، تۆمەتبار م، ت، ف لەدایكبووی ٢٠٠٥.

 

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، سکاڵاکە لەلایەن باوکی کچەکەوە تۆمارکراوە، بەوەی کەسێک بە هەڕەشە و فشار داوای بڕی هەزار دۆلاری لە کچەکەی کردووە.

 

پاش تۆمارکردنی سکاڵاکە لێکۆڵینەوە دەستی پێکرد و بە بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە دەستگیر بكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا توانیویانە دەست بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا بگرن، كە تۆمەتبار وەری گرتبوو، بە بڕیاری دادوەر لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.