لە دژی هێرشەکانی سەر شەنگال بانگ بۆ بەهێزکردنی تێکۆشان

ئەندامانی بزووتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزیدی-تاژێ هەڵوێستیان بەرامبەر هێرشەکەی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر شەنگال دەربڕی، تیشکیان خستە سەر بێدەنگی حکومەتی عێراق بەرامبەر هێرشەکان و داوای پاراستنی کولتوور و بوون و بەهێزکردنی خەباتی کۆمەڵگەی ئێزیدیان کرد.

هێڤی ئێزدا

 

شەنگال- پاشنیوەڕۆی دوێنێ دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیکردە سەر شەنگال لە ئەنجامی هێرشەکەدا، ڕاگەیەندرا کە سێ ئەندامی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال- یەبەشە گیانیان لەدەستدا، ئەندامانی بزووتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزیدی کە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بوون، بێدەنگی حکومەتی عێراقیان لە هێرشەکانی سەر شەنگال شەرمەزار کرد و داوای پاراستن و بەرخۆدانیان کرد لە کۆمەڵگەی ئێزیدیدا.

 

"بێدەنگیی عێراق جێی قبوڵکردن نییە"

سینەم ئیبراهیم، ئەندامی بزووتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزیدی هێرشەکەی شەرمەزار کرد و هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەی ئەو کەسانە دەربڕی کە گیانیان لەدەستدا و وتی: بێدەنگی عێراق بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا قبوڵ ناکرێت نابێت گلەیی لە دوژمن بکەین، بەڵام لەبری ئەوە، وەک کۆمەڵگەیەکی ئێزیدی، پێویستە کردارێکی ڕادیکاڵ لە دژی حکومەتی عێراق نیشان بدەین چونکە حکومەتی عێراق پشتیوانی لەو هێرشانە دەکات و ئەمەش شەرمەزارییە.

 

"بەهێزتر دەبین"

سینەم ئیبراهیم، ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان پاراستن و بەرخۆدانیان هەیە لە دژی هێرشەکان، وتی: وەک کۆمەڵگەیەکی ئێزیدی، پێویستە لە هەموو کاتێک زیاتر خاوەنداری لە باوەڕ و کولتوور و شەهید و خاکمان بکەن، بۆیە پێویستە بە پاراستن و بەهێزکردنی دامەزراوەکانمان وەڵامی دوژمنەکانمان بدەینەوە ، با دوژمنمان باش بزانێت کە ئێمە ٧٤ فەرمانمان بۆ ئەو باوەڕە تێپەڕاندووەو سەدان شەهیدمان داوە بۆ ئەوەی لە سیستمێکی خۆبەڕێوەبەریدا بژین و خۆمان بەڕێوەببەین، بۆیە لە هەموو کاتێک بەهێزتر دەبین و کۆڵ نادەین.

 

بانگەوازی تێکۆشان

ئەمشە مەروان ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی بە هەمان شێوە هەڵوێستی خۆی لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەربڕی و داوای لە هەموو ئێزدییەکانی جیهان کرد ڕوو لە شەنگال بکەن بۆ پاراستنی خۆیان و دەستبەرداری هێز و ڕێکخراوەکانیان نەبن.