شەبنەم کۆرور فینچانچی: دوای ١٦ ڕۆژ هەموو شتێک دەگۆڕێت

شەبنەم کۆرور فینچانچی، سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورکیا، لەبەردەم دادگای ئامەدپشتیوانی لە کەسوکاری ئەو کەسانە دەکات دەستبەسەر و دەستگیرکراون، وتی: زۆری نەماوە، دوای ١٦ ڕۆژ، هەموو ئەمانە دەگۆڕدرێن، ئێمە دەیگۆڕین، ئیرادە هی ئێمەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

شەبنەم کۆرور فینچانچی، سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی پزیشکانی تورکیا، دوێنێ سەردانی کەسوکاری ئەو کەسانەی کرد کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە ناوەندی ئامەد دەستبەسەر و دەستگیر کراون.

 

شەبنەم کۆرور فینکانچی، لە لێدوانەکەیدا لەبەردەم دادگا، ئۆپەراسیۆنەکەی بە مانۆڕێکی هەڵبژاردنی حکومەت بەناو کرد و ڕایگەیاند، "بێگومان دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٥، خەڵکێکی زۆر گیانیان لەدەستدا، بۆیە ئێستا هەموو تورکیا پێیان وایە کە دەسەڵات کۆتایی هاتووە".

 

'دۆسیەی دەستگیرکراوان بەتاڵە بۆیە بە نهێنی دەمێنیتەوە"

شەبنەم کۆرور فینجانچی ڕایگەیاند، کە خەڵک بە دۆسیەی بەتاڵ دەستگیر دەکرێن و وتیشی: ئێمە دەزانین کە ئەم دۆسیانە بەتاڵن، چونکە بەتاڵە و هیچ تاوانێک نییە پێی پڕ بکەنەوە، بڕیار دەدەن بە نهێنی بمێننەوە، ئاکەپە بەهێندەی بۆمبێک کاریگەری لەسەر دەسەڵاتی دادوەری ئەم وڵاتە هەبووە و دادگاکانی ئاشتی و سزاش هەنگاوەکانی دەگرنەبەر، ئەوانەی ناچارن دەستگیر بکرێن، لە دادگای ئاشتی سزا دەدرێن و بۆیان نییە هیچ کارێک بکەن، ئەمەش ساڵانێکە بەردەوامە، بەڵام ساڵانێکە تێکۆشان لە دژی ئەو بەڕێوەبردنە بەڕێوەدەچێت، ئەگەر ئەوانیش بگرن، لە دەرەوە خەڵک لە تێکۆشان بەردەامە، زۆر ناخایەنێت، دوای ١٦ ڕۆژ هەموو ئەمانە دەگۆڕدرێن، ئێمە دەیگۆڕین، چونکە ئیرادە هی ئێمەیە و پێویستە ئیرادەی خۆمان بەکاربهێنین بۆ هەڵبژاردن و گۆڕینێکی کاریگەرانە.

 

شەبنەم کۆرور فینکانچی، دوای وتارەکەی لەبەردەم دادگا، لەگەڵ سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد، ناهیت ئێرن قسەی کرد.