تاڵیبان ڕێگری لە ژنانی ڕۆژنامەنووسی بیانی دەکات بچنە ناو وڵاتەکەوە

هێزەر بار، سەرۆکی بەشی مافەکانی ژنان لە ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، ڕایگەیاند ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی ڕۆژنامەنووس بەهۆی ئەوەی هەواڵیان  لەسەر کردارەکانی تاڵیبان کردووە، لێیان قدەدەغە کراوە بچنە ئەفغانستان.

ناوەندی هەواڵ

 

سوسانا جۆرج، سەرۆکی نووسینگەی واشنتۆن پۆست لە ئەفغانستان و پاکستان، پەیامێکی هێزەر بار، سەرۆکی بەشی مافەکانی ژنان لە ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ کە ڕۆژی ٢٣ نیسان کارەکەی لە ئەفغانستان قەدەغەکرا، بڵاوکردەوە.

 

لە پەیامەکەدا هاتووە: قەدەغەکردنی ژنانی ڕۆژنامەنووسی بیانی ئاماژە بەوە دەکات کە ژنانی ڕۆژنامەنووسی ئەفغانستان لە سەرەتادا ڕووبەڕووی ڕێوشوێنی خراپ دەبنەوە، لە بەردەوامی پەیامەکەیدا، تیشک خراوەتە سەر هێرشەکانی تاڵیبان بۆ سەر ئازادی ڕاگەیاندن و ژنانی ڕۆژنامەنووس کە گرنگی بە هەواڵی ژنان لە ئەفغانستان دەدەن، دەستگەیشتن بە زانیاری لەسەر دەرئەنجامەکانی پێشێلکارییە جدییەکانی مافی ژنان لەلایەن تاڵیبانەوە ئاستەنگ کراوە.

 

"کاردانەوە دژی تاڵیبان بکەنە ڕۆژەڤ"

لە سەرەتای پەیامەکەیدا، هێزەر بار داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد تیشک بخاتەسەر نامەکەی چالاکوانانی مافەکانی ژنان لە ئەفغانستان و داوای کرد کە مافەکانی ژنان وەک بەشێکی سەرەکی وڵاتەکە تەماشا بکرێت و هەڵسەنگاندن لەو بارەیەوە بکرێت، هەروەها هێزەر بار ئاماژەی بە بەپەلەی چالاکوانانی ژنانی ئەفغانی کرد و وتی: کاردانەوەکان بەرامبەر تاڵیبان سەبارەت بە جیاکاریی ڕەگەزی دەبێت بکرێتە ڕۆژەڤ.