حیجابی ناچاری بووەتە جۆرێک لە سیاسەتی ئێران بەرامبەر بە ژنان

لابردنی حیجابی ناچاری لە ئێراندا ئامرازێکی خەبات و تێکۆشان بووە بۆ ژنان لەو وڵاتەدا، چونکە وەک سەرپۆشێک واتای خۆی لەدەست داوە و ئەمڕۆش سیاسەتێکی گرنگ بۆ ئێران پێکدەهێنێت.

هیما ڕاد

 

ناوەندی هەواڵ- هەڵوێستی دەسەڵاتدار لە ئێران بەرامبەر بە حیجابی ناچاری شەپۆلێکی نوێی خەباتی ژنانی لە وڵاتدا پێکهێنا، سەرەڕای هەموو ئەو ڕێوشوێنانەی ئێران لە ڕووی سەرپێچی دارایی و هەڕەشە و تۆقاندنی گرتن و زیندانیکردنەوە گرتویەتیەبەر، بەس نەبوو بۆ کۆتاییهێنان بە پێداگری ژنان لەسەر لابردنی حیجاب و لە هەموو کاتێک بەهێزتر بووە.

 

بەڵام ئەو ڕۆڵە گرنگە چییە کە دەسەڵاتی ڕژێم لە حیجابی ناچاریدا دەیبینێت بۆ دەستەبەرکردنی کۆنترۆڵی خۆی بەسەر وڵاتدا، لەکاتێکدا هەموو وزەی خۆی لەم بابەتەدا بەکاردەهێنێت؟ ئایا دەسەڵات نەیدەتوانی ڕادەی ناڕازیبوونی ژنان کەم بکاتەوە ئەگەر بە کەمێک نەرمی مامەڵەیان لەگەڵدا بکات بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە حوکمڕانییەکەی؟

 

مەسەلەکە لەم دەستەواژانە گرنگترە، حیجاب وەک سەرپۆشێک واتای خۆی لەدەست داوە، لەو ماوەیەدا بووە جۆرێک لە سیاسەتی گرنگ و ژیانیی کە ئێران پەیڕەوی کردووە، لە لایەکی دیکەوە بووە جۆرێک لە خەبات بۆ ژنان .

 

حیجابی ناچاری گوزارشت لە پاوانخوازی حکومەت دەکات لە ئێران و هۆکاری بەردەوامیی و مانەوە و بێبایەخکردنی داخوازییەکانی ژنانە لە ڕوانگەی سیاسییەوە، بۆ ئەوەی لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، پرسی حیجاب یەکێک لە خوێنبەرە سەرەکییەکانی ئێران بوو، نەبوونی ئەم پرسە بە واتای نەبوونی دەسەڵات دێت.

 

داواکاری ژنان

با بگەڕێینەوە سەر پرسی ژن لە ئێران، ئایا پرسی ژن حیجابە؟ یان دەڵێین لە ئێراندا حیجاب لە پێشینەی ژنانە؟ بەو بڕە زەبەلاحە چەوساندنەوە و بێبایەخکردنە بۆ ژنان لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و بوارەکانی تردا، بۆچی ژنان دۆسیەی خۆیان تەنها لە حیجابدا سنووردار کرد و ئەو پرسە سەرەکیانەیان بەجێهێشت کە لە بنەڕەتدا لێیان زەوتکراوە؟

 

لە سەردەمێکدا کە داخوازییەکانی ژنان لە ئێراندا ڕادیکاڵتر و جددیتر بوون، وەک چۆن پەیوەست بوون بە زۆرێک لە بزووتنەوەکانەوە کە لە وڵاتدا ڕوویان دا، لە ساڵانی ڕابردوودا داواکارییەکانیان لە کۆمەڵێک چاکسازیدا دەرکەوت کە ڕژێم نەیتوانی بەدیبهێنێت، ئەمڕۆ شۆڕشی "ژینا ئەمینی" ئەنجامدرا لە ئێران بۆ گەیشتن بە دیموکراسی و ئازادی و یەکسانییە.

 

بۆ ئەوەی وەڵامی ئەم پرسیارە بدرێتەوە، نابێت ئەم خەباتە بە کەم سەیر بکرێت، پرسی لابردنی حیجاب لەم قۆناغەدا و پێداگری ژن لەسەر هەنگاونان بەرەو پێشەوە بەبێ پاشەکشە دەربڕینێکە بۆ ئیرادە و زیرەکییەکەی و ئەمەش بەو واتایە نییە کە ئەو ژنە پاشەکشە بکات لە بەها و بنەماکانی ژنانی تر، بە پێچەوانەوە، ژنان لە ناوەڕاستی ماوەیەکی درێژ و کورتی لەناوچوونی دەسەڵاتدا بوون، ژنان ڕێگای ڕاست و کەمترین گرانیان هەڵبژاردووە و لاوازی دوژمنەکەیان دۆزیوەتەوە، بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هەموو سیاسەتەکانی دەسەڵات بەرامبەر بە ژنان، هەردوولا لە گرنگی ئەم پرسە تێدەگەن.

 

سەرپێچییە داراییەکان و هەڕەشەکان و نێوەندگیرییەکان لەلایەن دەسەڵاتەوە وێنەیەکی ڕوونن لە ڕادەی ترسی دەسەڵات و جێبەجێنەکردنی لەلایەن ژنانەوە تیشک دەخاتە سەر ڕادەی وریایی و هۆشیارییان بەرامبەر بەم بابەتە، ئەمڕۆ شەقامەکان پڕن لە ژنان کە حیجابی ناچارییان داکەندووە، نەبوونی ئاسایش و ئارامی لە کاردا، کۆمەڵگەیەکی بێبەش لە دەرفەتی یەکسان و هەزاران چیرۆک هەیە سەبارەت بە نایەکسانی لە ئێراندا کە باسیان لێوە بکرێت و ئیلهامی سەرهەڵدان و شۆڕشی ژنان بن.