٤٠٠ باڵەخانە لە شێخ مەقسود و ئەشرەفییە زیانیان بەرکەوتووە
٤٠٠ باڵەخانە لە شیخ مەقسود و ئەشرەفییە زیانیان بەرکەوتووە و ٥ باڵەخانە ڕووخاون.
ناوەندی هەواڵ
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لەبەردەم کافتریای تەلەت حەلەب، ئەندازیارانی تەکنیکی شارەوانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە ڕاپۆرتێکیان لەسەر زیانەکانی بوومەلەرزەکە بە باڵەخانەکانی شاری حەلەب بڵاوکردەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەدا ٥ باڵەخانە وێرانبوون، ناچاربوون ١٢ باڵەخانە بڕوخێنرێن، ٤٠٠ باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە، هاوکات ئاوەڕۆ و هێڵەکانی ئاویش زیانیان بەرکەوتووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە زیاتر لە سەد کەس برینداربوون و هەزاران کەسیش ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، فیدراسیۆنی ڕووسیا، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان بەرپرسیارن لەم دۆخەی ئێستا، لیوای ٤ی حکومەتی دیمەشق گەمارۆی سەپاندووە و ڕێگە بە تێپەڕاندنی پێداویستییە سەرەتاییەکان و هاوکارییە مرۆییە بەپەلەکان نادات.
هەروەها جەختکراوەتەوەم کە لە کاتێکدا زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە لە دۆخێکی سەختدا ڕۆژەکانیان تێدەپەڕێنن، بەڵام ئەم سیاسەتە تا ئەمڕۆش بەردەوامە.