منداڵانی بناری قەندیل: بەهۆی هێرشەوە مەترسی لەسەر منداڵانی کوردستان هەیە

منداڵانی بناری قەندیل گردبوونەوە و باسیان لەوەکرد کە بەهۆی هێرشەکانەوە، منداڵان لە خوێندن دابڕاون و مەترسی لەسەر ژیان و داهاتوویان هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ گوندی ئالیەڕەش لە بناری قەندیل، منداڵانی قەندیل گردبوونەوە و لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەیان بەوەدا کە بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە چەندین منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون و ژیانیان لە مەترسیدایە.

 

گەشە ئازاد، منداڵێکی دانیشتووی بناری قەندیلە و بە ناوی منداڵانی گوندەکەوە وتی: ڕۆژانە لەلایەن دوژمنانی گەلی کوردەوە، منداڵانی گەلی کورد شەھید دەکرێن و بەھۆی ھێرشەکانەوە لە چوونە خوێندن و مافەکانیان بێبەش دەکرێن، پشتگیر خۆمان بۆ تەواوی منداڵانی کوردستان دەردەبڕین، لە ئێستادا بەھۆی ھێرشەکانەوە مەترسی لەسەر ژیان و داھاتوی تەواوی منداڵان ھەیە .

 

باس لەوەش دەکات، کە بەھۆی ھێرش و داگیرکارییەکانەوە منداڵانی کورد شەھید دەکرێن و لە چوونە خوێندنگە بێبەش دەکرێن، بە تایبەت لەوناوچانەی کە داگیرکراون، منداڵان لە سەرجەم مافەکانیان بێبەش کراون و ناتوانن ئازادانە لەماڵ و لەکۆڵانەکاندا یاری بکەن  .

 

لە کۆتایشدا پشتگیری و پشتیوانی خۆیان بۆ تەواوی منداڵان دووپات دەکەنەوە و دەڵێن: دڵمان لەگەڵ دڵتانە و دەنگمان بەرز دەکەین و داوای ئازادیی بۆ منداڵانی گەلی کورد دەکەین.