جیهان بەشداری داگیرساندنی مۆم بۆ ناگیهان ئاکارسەل دەکات
ئەمشەو کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی ئێوارە بە کاتی باشووری کوردستان مۆم بۆ یادی ناگیهان ئاکارسەل دادەگیرسێنرێت.
ناوەندی هەواڵ
ناوەندی ژنۆلۆژی بڵاوی کردەوە کە، بانگهێشتی هەموو ژنانی جیهان دەکات بۆ داگیرساندنی مۆمێک و خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی ناگیهان ئاکارسەل، کە لەلایەن دەزگای هەواڵگریی میتی تورک بە هاوکاری نۆکەرانی ناوخۆیی لە سلێمانی تیرۆر کرا.
بەپێی بڵاوکراوەکەی ژنۆلۆژی، ئەمشەو، ١٢ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر ٦:٣٠ی ئێوارە بە کاتی ئەوروپا و کاتژمێر ٧:٣٠ی ئێوارە بە کاتی باشووری کوردستان مۆم دادەگیرسێت و یەک خولەک بێدەنگی ئەنجام دەدرێت.
هەروەها داوا دەکات ڤیدیۆی هەڵوێستەکان لەگەڵ هاشتاگی#Nagihanakarsel و #jinjiyanazadi بڵاوبکرێتەوە.