شاندی نێودەوڵەتی گەنجان سەردانی ڕژاکیان کرد
مەبەستی ئاگاداربوون لە کار و چالاکییەکانی ڕژاک لەبواری ژناندا، شاندێکی نێودەوڵەتی گەنجان سەردانی ڕێکخراوەکەیان کرد.
سلێمانی
ئەمڕۆ، شاندێکی نێودەوڵەتی گەنجان، کە پێکهاتوون لە کۆمەڵێک گەنجی کۆمۆنیست و ئیکۆلۆژیست و ڕۆژنامهنووس، سەردانی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستانیان لە شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ ئەندامانی ڕێکخراوەکەدا کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا شاندەکە لەبارەی کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان و تێگەشتنیان لەسەر کێشەکانی ژن و دۆز و ئازادی ژن پرسیاریان کرد و گفتوگۆ لەنێوانیاندا ئەنجامدرا.
شاندی نێودەوڵەتی گەنجان لە ماوەی ڕابردوودا سەردانی کۆنگرەی ستار و خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەلاتی سوریا و چەندین ناوەندی دیکەیان کردووە و ئامانجیانە بە ئەزمون و پێشەنگایەتی ژنان لەناو شۆڕش و تێکۆشانی کورد و کوردستاندا ئاشنا ببن و پەیوەندییەک لەنێوان ژنانی کورد و وڵاتەکەی خۆیاندا دروستبکەن و ئەزمونەکان ئاڵوگۆڕ بکەن.