"منداڵەکانمان لە زیندانەکاندا و خۆمان لێرە بەرخۆدانی دەکەن"
لە ڕۆژی ٢٢٠ەمیندا جارێکی دیکە بنەماڵەی زیندانییان لە بەردەم دادگای ئامەد کۆبوونەوە و وتیان: منداڵەکانمان لە زیندانەکاندا بەرخۆدانی دەکەن و ئێمەش لێرە بەرخۆدانی دەکەین، بەرخۆدان ژیانە.
ئامەد
لە ٢٢٠ەمین ڕۆژیدا ئێشکگری دادپەروەری بنەماڵەی زیندانیان، بۆ ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش و ئەوانەی کەیسەکانیان سوتێنراوە، بەردەوامە.
کۆمەڵەی پشتگیری و پشتیوانی لە خێزانە زیندانییەکان و زیندانیان-TUAY DER لە ئامەد، کۆمەڵەی یەکێتی کلتوری پشتیوانی و هاوکاری ئەو کەسانەی کەسوکاریان بێسەروشوێنەMEBYA-DER، کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کلتور و زمانی میزۆپۆتامیا، بەڕیوەبەری پارتی هەرێمی دیموکراتیک-دەبەپە، هەدەپەی ئامەد پشتیوانی خۆیان بۆ ئێشکگری دادپەروەری بنەماڵەکان دووپاتکردەوە.
ڕەشاهات ئادا، یەکێک لە کەسوکاری ئەو زیندانیانە وتارێکی پێشکەشکرد و داوایکرد کە بێ یاسایی بەرامبەر بە زیندانییە نەخۆشەکان و ئەو زیندانیانەی کە کەیسەکانیان سوتێنراوە کۆتایی پێبێت، وتیشی: منداڵەکانمان هیچ کارێکی خراپیان نەکردووە، منداڵەکانمان بۆ خاک و زمان و کەلتووری خۆیان تێکۆشاون، بۆیە دەستگیرکراون، منداڵەکانمان لە زیندانەکاندا بەرخۆدانی دەکەن و ئێمەش لێرە بەرخۆدانی دەکەین، بەرخۆدان ژیانە، بژی بەرخۆدان.
ئێشکگری بۆ دادپەروەری بە دروشمی "ماف، یاسا، داد" و بژی بەرخۆدانی زیندانیان کۆتایی پێهات.