نامەیەکی پەخشان عەزیزی؛ بەهۆی ترسەوە هێزی ژن و کۆمەڵگە لەناو دەبەن

پەخشان عەزیزی، چالاکوانی مافی ژنان و زیندانیکراوی زیندانی ئەڤین، لە زیندانەوە نامەیەکی، بڵاوکردەوە و دەڵێت: شاردنەوەی ڕاستییەکانی کۆمەڵگەی ژنان و کورد و هەموو پێکهاتە پەراوێزخراوەکان و گیرخواردن بەدەست شێواندنی مێژووەوە، گەورەترین شاردنەوەی ڕاستییەکانە.

ناوەندی هەواڵ

 

پەخشان عەزیزی، چالاکوانی مافی ژنان، کە هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری مهاباد و دەرچووی کاری کۆمەڵایەتییە لە زانکۆی عەلامەی تەباتەبایی لە تاران، دوای دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تارانەوە بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئەڤین گوازرایەوە و تا ئێستا لە زینداندایە.

 

پەخشان عەزیزی لە زیندانەوە نامەیەکی نووسیوە و تیایدا باس لە یادەوەرییەکانی لە زیندان و ئەو لێپرسینەوەیانە دەکات کە لە زیندان بەرگەی گرتووە.

 

دەقی نامەکە بەم شێوەیەیە:

شاردنەوەی ڕاستی و ڕێگەچارەسەری

لە تەمەنێکی بچووکەوە خەباتی مانەوە، بە چیرۆک و لایلایەکانی دایکی، کە سەختییەکانی ژیان تا مۆخی ئێسکەکانی ڕۆچوبوو، بە دەنگە خۆشەکەی کە باسی واتای ژیان و ئازادی دەکرد، فێربووە.

 

بۆ ماوەیەکی زۆر، لەپێناو مانەوە و دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ بوون، نەیدەزانی شەو و ڕۆژ چۆن دێت، لە لوتکەی گەرمای هاویندا، بە هێرشی نزیکەی ٢٠ کەس و بە شێوازی تۆقاندنی حکومەت کە پێیان وابوو تیرۆریستە، (هەمان ئەو تیرۆریستە کە تۆقاندنی لەبەردەم خەڵکدا یەکێکە لە بناغەکانی) و بە دەست بەستنەوە لە پشتی و چەکێک لەسەر سەری، گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵ دوای ١٠ ساڵ لە بینینەوەی پوری و و سێ ئەندامی دیکەی خێزانەکەی، لەسەر زەوی پاڵخران و لەسەر پشتیان بە زەردەخەنەوە وەستان، وەک نیشانەی دەسەڵات و سەرکەوتن.

 

دیمەنەکانی کوشتن و هەڵوەشاندنەوەی هەزاران بنەماڵەی کوردی سوریا وەک فیلمێکی تراژیدی لەبەر چاویدا تێدەپەڕێت.

 

لە نێوان ژیان و مردندا پێشبڕكێيەك هەیە، لە لاوازی جەستەیی لەڕادەبەدەر، دەستەکانی بە دیواری خانە تاکەکەسیەکەوە گرت بۆ ئەوەی نەکەوێت، دیواری هەمان ئەو خانەیەی کە لە ساڵی ٢٠٠٨دا بە هەمان تۆمەتی "کوردبوون" و "ژنبوون" تێیدا هێشتوویانەتەوە.

 

دەنگی کۆکەی باوکی دەبیستێت کە تازە وەرەمە شێرپەنجەییەکەی نەشتەرگەری بۆ کراوە و جەڵتەی مێشک لێیداوە، لە بەشی سێی زیندانەوە، نیگەرانە لە باری دەروونی و جەستەیی دوو ئەندامی دیکەی خێزانەکەی.

 

 

هەر لە یەکەم ڕۆژی لێپرسینەوەدا پێشنیار دەکرێت کەیسەکە دادگایی نەکرێت و هەموو شتێک بە هێمنی یەکلایی بکرێتەوە. لە کاتی لێپرسینەوەدا چەندین جار بە دار لێدرا، ١٠ مەتر تا بنی زەوی نوقمیان دەکرد و دیسانەوە دەیانبردە دەرەوە و بە نائومێد و بە شکست خواردووی کۆمەڵایەتیان دەزانی. جارێکی تر لە لێپرسینەوەکەدا ئاماژە بە بێهیوایی کۆمەڵایەتی و شکستی دەکرێت، مرۆڤ کاتێک مرۆڤە کە ڕەگەزەکەی (ڕەهەندی یەکەمی تێگەیشتن)، لەگەڵ زمان و کولتوور و هونەرەکەی، لەگەڵ بەڕێوەبردنەکەی، بە ئازادی و شێوازی ژیانی و بە گشتی لەگەڵ ئایدۆلۆژیاکەی بژی.

 

یادەوەری مێژوویی پڕە لەم ڕووداوانە، هەر لە منداڵییەوە وەک جوداخواز و ڕەگەزی دووەم نیشانەی بۆ دانرا و وەک هاوڵاتی هەژمار نەدەکرا. ئێمە بۆ دەسەڵاتی ناوەندی بچووکین، ژمارەیی نین، بەڵام بۆ سزاکان، ئێمە قورسترین و گەورەترینین.

 

جارێکی تر لە لێپرسینەوەکەدا ئاماژە بە بێهیوایی کۆمەڵایەتی و شکستی دەکرێت، مرۆڤ کاتێک مرۆڤە کە ڕەگەزەکەی (ڕەهەندی یەکەمی تێگەیشتن)، لەگەڵ زمان و کولتوور و هونەرەکەی، لەگەڵ بەڕێوەبردنەکەی، بە ئازادی و شێوازی ژیانی و بە گشتی لەگەڵ ئایدۆلۆژیاکەی بژی.

 

 کاتێک هەر یەکێک لەم ڕەهەندانەی ژیان لەباربچێت یان تێکبدرێت، هیچ بوارێک بۆ ژیانێکی مرۆڤ نامێنێتەوە، ئەگەر ئیرادەی ژنێک وەک مرۆڤێکی خۆبەگەورەزان فڕێ بدرێت، ئیتر جێگایەک بۆ ژیانێکی ئازاد نامێنێت و ئەمەش بە واتای دابەزینی پێوەرەکانی مرۆڤ-ئەخلاقی-سیاسییە، کە ژیان بە ناسنامەی خۆیەوە بەتاڵ دەبێتەوە لە واتا، فۆرمێکی بەرگریکارانە دەست بەسەردا دەگرێت و ژیان دەچێتە قۆناغی یاخیبوونەوە.

 

چەندین جار لەسەر کورسییەکە لێی دەدرێت، سوکایەتی و هەڕەشە لە خراپترین بارودۆخی دەروونی و جەستەییدا، کە دەرئەنجامی مانگرتنێکی درێژخایەن و ٥ مانگ زیندانی تاکەکەسییە (ترسناکترین ئەشکەنجەی سپییە) بەرامبەری ئەنجام دەدرێت، هەروەها ناسنامە و فشارە مێژووییەکان ژوورەکە پڕ دەکەنەوە، ئەو ئەشکەنجەدانانەی کە دڵۆپێکی بچووکی مێژوون، مشتە چەقۆکێشەکانی لێپرسینەوە وەک دەوڵەتمەدارێک کە هەموو جارێک دەسەڵاتی خۆی پیشان دەدات، ئەو هاوارانەی کە دووبارە دەبێتەوە، بۆچی ڕاستییەکان دەشاریتەوە؟ ژوورەکە پڕ دەکەن.

 

ئێوە گەورەترین حەقیقەتی کۆمەڵایەتیتان شاردووەتەوە، واتە ژن، ناسنامە، کوردبوون، ژیان و ئازادی. کام حەقیقەت و کام شاردنەوە؟!

 

عەقڵیەتی پاوانخوازی و ڕەگەزگەرایی و ئایینداری هۆکاری قەیرانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری و کولتوورییە و بە سروشتیش ئەوەی هۆکارەکەیە ناتوانێت چارەسەر بێت، ئەوە خەڵک خۆیەتی کە ئیرادە و هۆشیاری کۆمەڵایەتی-سیاسی پێویستی هەیە بۆ دەرچوون لەو قەیرانە، شاردنەوەی حەقیقەتی پێکهاتەی ژن و کورد و هەموو پێکهاتە پەراوێزخراوەکان، گرفتاری شێواندنی مێژوویی و گەورەترین شاردنەوەی حەقیقەتە.

 

تەنها کورد نییە کە کێشەی هەیە، پرسێکی گەورەتر لە ئارادایە. جیاوازی نێوان ناوەند و سنوور لە یەک "ک" دایە، واتە ڕاستی شاردراوەتەوە و لە ناوەندیشدا شاراوەتەوە.

 

 سڕینەوەی ڕووخساری کێشەکە لە بری چارەسەرکردنی هەرگیز ناتوانێت چارەسەر بێت، لەناوبردنی توانای گشتی ژنان و کۆمەڵگە پەراوێزخراوەکان، بەهۆی ترسەوە، گەورەترین هەڕەشەیە. لە کاتێکدا کە دیموکراسی و سیاسەت هەرگیز نابێت لە ئاڵنگاری واقیعە کۆمەڵایەتییەکان بترسن، کە یادەوەرییەکی مێژوویی دەوڵەمەندیان هەیە لە جینۆساید و نەفی کردن و وێرانکاری.

 

خانەیەک کە چەند مانگێکە بە تەنها و لەگەڵ بەردەوامی خوێنبەربوون و لێدان لە باری تەندروستی ناجێگیریدا لەگەڵی بووە، جگە لە شیکاری هێز، زانیاری هیچ کارێکی تریش هەیە؟ لەگەڵ خۆیدا بە دەنگێکی بەرز دووبارەی دەکاتەوە، دڵۆپێکی بچووک لە دەریایەکی گەورەوە کە لێشاوی حەتمییە، قاچەکانی مەساج دەکات بۆ ئەوەی بتوانێت لەسەر پێیەکانی بوەستێت. هەڵدەستێت و دەکەوێت، پێشبینی نەکراو نییە، ئێمە بەم هەوراز و نشێوانە ڕێکەوتین، یاخود ئاشناین. واتای ژیانی ئێمە ئەمەیە، ئەو ئازارەی کە ناکوژێت مرۆڤ بەهێزتر دەکات، ئێمە بە هەموو هەبوونمانەوە، ژیان لە سنووری بوون و نەبوونمان هەست کردووە، ژیاوین.

 

یەکەم تەرم کە بینی، خەدیجە بوو، بە دەستی بەستراوەوە لەلایەن هاوژینەکەی و براکەیەوە سووتێنرا، سوێندی خواردبوو کە واز لە بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان نەهێنێت. هەزاران ژن و منداڵ کە لە بەردەم چاویاندا بەهۆی هێرشی داعشەوە، سەری پیاوانیان بڕی، کوژراون، گیراون و دەستدرێژییان کراوەتە سەر، ئەو کولتوورە توندوتیژییەی کە بەسەر ژناندا دەهێنرێت، ئەو دایکانەی منداڵەکانیان مەمکیان دەمژین، شیرەکانیان وشک بووەوە، سەدان منداڵی پێ ڕووت لەشی خۆیان، سنگ بە سنگ، لەسەر بەردەکانی شەنگال دانا کە لە هەموو میدیاکانی جیهاندا ڕەنگدانەوەی هەبوو. تاوانێک دژ بە مرۆڤایەتی کە بە نووسینی سەدان بەرگی کتێب بە هەموو گۆشەکانیەوە ڕەنگدانەوەی نابێت.

 

وە لە شوێنێکی تر لە کۆبانێ و... دەیان ژن و منداڵ کە بە هۆی هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا جەستەیان سووتێنرا و لە هێرشی داعشدا جەستەیان پارچە پارچە کران.

 

لە خەو دادەچڵەکێت، ناتوانێت هەستێتەوە، هەڵدەستێتەوە، دەرشێتەوە و ئەمجارە هەستانەوەیەکی مێژووی هەڵدەستێتەوە، ناچار بوو بە زۆر لەسەر کورسییەکە دابنیشێت، هەڕەشە و سووکایەتییەکان دەستیان پێکردەوە، بۆچی چوویتە سووریا؟ بۆچی نەچووی بۆ ئەوروپا؟!

 

دوو جار پرسیار!! پەلکێشی و سەرنجڕاکێشانم بۆ ڕۆژئاوا بە هەموو بوونمەوە هەستی پێدەکرێت، وەک ئەوە وایە باسی خەونەکانی بکات یان ئەوەی چەندێک ئەوەی ویستووە؟!

 

دوای نائومێدی و شکستی دۆسیەی ٨٨ بەهۆی خەفەکردنی دۆخی سیاسی-کۆمەڵایەتی، چەندین کیلۆمەتر لە زێدی خۆم (ئەو شوێنەی کە باوەشی دایکم بوو) دوورکەوتمەوە، واتای ژیان بێواتا بووبوو، دوورکەوتمەوە بۆ ئەوەی بچمە شوێنێک کە هی من بوو (وەک ئەوەی دەڵێن کوردستانی سووریا هی ئێمەیە، کوردستانی تورکیا و عێراق هی ئێمەیە). بۆیە جگە لە شوێنی خۆم و ماڵی خۆم نەچوومە هیچ شوێنێک، سەرەتای لاپەڕەیەکی نوێ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی کارکردن لە کەمپەکانی پەنابەرانی جەنگدا، دەتوانێت گەورەترین خزمەتی ئەخلاقی-ویژدان بێت بۆ کۆمەڵگەیەک کە ساڵانێکە چەوساوەتەوە، ئەنجامدانی ئەرکێکی یارمەتیدەر کە بە بەزاندنی سنوورەکان دەبێتە شۆڕشگێڕی، تۆش لەوێ بوویت؟!

 

دەنگ بەرز دەبێتەوە، ئەوەی لەوێیە، ئەندامی گروپی پەکەکەیە؟!

 

گرتنەبەری میتۆدێکی یارمەتیدەر و ناچەوسێنەر، بە تێڕوانینێکی نازانستی و ئۆبژێکتیڤیستی و دوور لە جەوهەرگەرایی، بە هێنانەوەی چەند وێنەیەک (لە لوتکەی شۆڕشدا لە هەموو ماڵێک، گەڕەکێک، کامپێک بە دەستی ژنان و گەنجانەوە چەک ببینیت)، گریمانەکردنی ڕێکخراوێک، هەڵە پێناسەکردنی ئێوە لە کێشەکەیە.

 

سەرەتا باوەڕم بە شۆڕشی دەروونی و گۆڕانی جیهانی هەستیاری مرۆڤەکان هەیە، پاشان گۆڕانکارییە پێکهاتەییەکان. لەناو شۆڕشدا کارەکتەر بە شێوەیەکی سروشتی دروست دەبێت، خیانەت و قارەمانێتی بە ئاراستەی بەجێگەیاندنی بەرپرسیارێتییە کۆمەڵایەتی-سیاسیەکان زیاتر دەردەکەون، چونکە لە ناخی پرسە کۆمەڵایەتییەکان دادەنرێن، بەڵام کارەکەت جیاوازە، گرتنەبەری میتۆدێکی دیموکراتیک و سیستماتیکی و بنیادنانەوەی کۆمەڵگەیەکی ئەخلاقی-سیاسی لە دڵی چالاکییە مەدەنی و مرۆییەکاندا دەبێتە هۆی چارەسەری بنەڕەتی، کە بەهای کارایی بەرزتریان هەیە.

 

جیاوازی ڕەسەنەکان پێویستە قبوڵ بکرێن، ئەمە بە واتای جیابوونەوە نییە.

 

سیستمی شۆڕشی زهنی بەڕێوەیە، دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگە لە ڕێگەی دیموکراتیزەکردنی خێزان بۆ زاڵبوون بەسەر ڕەگەزگەراییدا، دیموکراتیزەکردنی ئایین بۆ زاڵبوون بەسەر ئایینگەرایی (نەک دژە ئایین)، دیموکراتیزەکردنی هەموو دامودەزگاکانی هەن بۆ ڕێگریکردن لە پاوانخوازی، بنیادنانی تیۆری هاوبەشە بەبێ ئەوەی بکەوێتە تەڵەوە لە دیکتاتۆریەت و وەلانانی نەریتە ڕەسەنەکانی گەلانی ناوچەکە، کە بەشێکی گەورەیە لە ناسنامەکەیان.

 

هەموو چالاکیی و هەوڵەکانم بە ئاراستەی خزمەتکردن و دایینی حەقێکی، خاوەندارێکی مێژوویی بۆ ئەزموونە ژیاوەکانم و سەرکوتە مێژووییەکانم بووە، بێگومان من باوەڕم بەوەیە کە ڕێگەی دروست بۆ گەیشتن بە بە کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک لە بنەڕەتدا بریتییە لە گرتنەبەری میتۆدێکی دیموکراتیک بۆ بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئەخلاقی-سیاسی کە خەڵک خۆیان باس لە پرسە کۆمەڵایەتییەکان بکەن و پەرۆشییان بن و چارەسەریان بۆ بدۆزنەوە، ئەوان باس لە پرسە کۆمەڵایەتییەکان دەکەن، نیگەرانیان دەکەن و چارەسەریان بۆ دەدۆزنەوە، زۆرترین بەشداریی خەڵک لە چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمەڵگەدا، بە یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی و ڕێگای دەربازبوون لە قەیران دەبێت و ئەمەش هەمان ژیانە لەگەڵ زانینی ژنان کە بەدیهێنانی دیموکراسی دەبێتە هۆی بەدیهێنانی ئازادی.