ژنێک بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لەدەستدا

مینێک کە پاشماوەی جەنگی نێوان ئێران و عێراق بووە، بە ژنێکی کورددا تەقیەوە و پاش گەیاندنى بە نەخۆشخانە ئەمڕۆ گیانی لە دەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە بارەی گیان لەدەستدانی ژنێکی کورد لە شارۆچکەی گەیلان بڵاوی کردەوە، ڕۆژی شەممەى ڕابردوو لە شارۆچکەی گەیلانی سەر بە شاری کرماشان مینێک، کە پاشماوەی جەنگی نێوان ئێران و عێراق بووە بە ژنێکی کورددا تەقییەوە و پاش گەیاندنى بە نەخۆشخانە ئەمڕۆ گیانی لە دەستدا.

 

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو ژنەى لە ڕووداوەکەدا گیانى لەدەستداوە ناوى ئەختەر خانم مورادییە و بە مەبەستى کۆکردنەوەى ئاسن و فرۆشتنەوەى ڕووى لە ناوچەکە کردووە.