ژنانی پەرلەمانتاری هەدەپە: برینەکان پێکەوە ساڕێژ دەکەین

پەرلەمانتارانی هەدەپە، وتیان: "بێ هەماهەنگیی ئافادو بێباکیی دەوڵەت و حکومەت لەو بوومەلەرزەیەدا هاوڵاتیانی کوشت، ئێمە بە زیادبوونی هاوکاری برینەکان ساڕێژ دەکەین".

هاتای

 

بوومەلەرزەکانی ڕۆژی ٦ی شوبات لە مەڕەش و شارەکانی ئامەد، دیلۆک، مەلاتیا، ڕەحا، سەمسور، هاتای، کلیس و ئەدەنە و عوسمانییە، ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا وێرانییەکی گەورەیان لێکەوتەوە، هاتای یەکێکە لەو شوێنانەی کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە، گەڕان و ڕزگارکردن سەرەڕای هەموو کەموکوڕییەکان بەردەوامە، نوێنەرانی ژنانی هەدەپە کە دەچنە ناوچەی بوومەلەرزە، بە بەشداری کردن هەوڵ دەدەن لەگەڵ خەڵک بن، تولای هاتمئۆغولاری، پەرلەمانتاری هەدەپەی ئەدەنە، کە دوای بوومەلەرزەکە بەرەو شاری هاتای ڕۆیشت، لەوی بەشدارە لە کارەکەدا.

 

ئەو ڕەشنووسەی لەلایەن ئەنجومەنەوە پیشکەشکرا لەبەرچاو نەگیرا

تولای هاتمئۆغولاری کە پاش بوومەلەرزەکە یەکسەر چوو بۆ هاتای، ئاماژەی بەوەکرد کە تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردن چەند ڕۆژێک دواتر گەیشتوون بەتایبەتی بۆ ئەسکەندەروون و ئەنتاکیا و سەمەندەغی، ئەگەرچی لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمدا راپۆرتێک ئامادەکرابوو لەلایەن "تی ئێم ئێم ئۆ بی" لەم ڕاپۆرتەدا، دەربارەی هاتای لەسەر هێڵی ڕاستەوخۆ هۆشداری دراوە، هەروەها ئێمە ڕەشنووسێکمان پێشکەش بە کۆبوونەوە کرد لەسەر ئەو بابەتە و ئەو ڕێوشوێنانەشمان خستەڕوو کە پێویستە دەستبەجێ لە هاتای بگیرێتەبەر، هەرچۆنێک بێت تووشی کارەساتێک بووین کە لەبەرچاومان بوو.

 

"هێشتا دەنگی خەڵک لە ژێر بینا ڕووخاوەکاندا دێت"

تولای هاتیمئۆغولاری، دەڵێت، کە ماوەیەکی زۆرە هیچ هەماهەنگییەکی دروست نەکراوە، هەماهەنگی لەگەڵ دەستپێشخەری خۆبەخشی مەدەنیدا دامەزراوە و وتی: هەوڵدەدەین هاوکاری لەگەڵ قوربانییەکان هاوبەش بکەین، هێشتا دەنگی خەڵک لە ژێر بینا ڕووخاوەکاندا دێت، ئەگەر دەستوەردانێکی باش ئەنجام بدرێت، زۆر کەس لە هاتای ڕزگار دەکرێن، ئێمە برینی بوومەلەرزەکە بە فراوانکردنی هاوخەمی و هاوکاری پێکەوە ساڕێژ دەکەین.

 

سەرپیل کەمالبەی: خەڵک بە نینۆکەکانیان بینا ڕووخاوەکان هەڵدەکەنن و پاکدەکەنەوە

سەرپیل کەمالبەی، پەرلەمانتاری هەدەپەی ئیزمیر، کە دۆخی ناوچەی دەفنەی هاتای خستەبەر باس، ئاماژەی بەوەدا کە هێشتا دەنگ لەبینا ڕووخاوەکانەوە بەرزدەبێتەوە و بەهۆی نەبوونی کەرەستەی تەکنیکی و نەبوونی هەماهەنگییەوە هاوڵاتیان بە نینۆکەکانیان هەوڵی ڕزگارکردنی خێزانەکانیان دەدەن، لە دەفنە بینایەک کە خەڵکی تێدا بژی نەماوە، ئێمە شەو لە دەرەوە بەسەر دەبەین، زۆربەی ڕزگاربووەکان شارەکەیان بەجێهێشت، دوێنێ شەو شەوێکی تاریک و ساردمان هەبوو، هاوار و گریانی ئەو کەسانە هەبوو کە خزمەکانیان لەژێر بینا ڕووخاوەکاندان.

 

سەرپیل کەمالبەی، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە لە ڕۆژی چوارەمی بوومەلەرزەکە پێنج کەس لە ناو بیناکاندا ڕزگارکراون وتی: ئێمە دەبێت هیوا بپارێزین، بەڵام هێشتا ناهەماهەنگی هەیە، ئافاد هاتە ناوچەکە و بێ هەماهەنگی ئافاد و خەمساردی دەسەڵات هاوڵاتیانی کوشت، ئەو بینایانەی لێرە ڕووخاون زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە، دەیان هەزار کەس دەتوانن لێرە ڕزگار بکرێن، لە ڕێگەی هەوڵدانی گەڕان و ڕزگارکردن کە دەکرا لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، بەڵام بەداخەوە ئەم شوێنە بێ ئاگا مایەوە.